ئێعدامی زیندانیانی سیاسی ئه‌هلی سۆننه‌ت
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، په‌روه‌نده‌ی چه‌ند که‌س له زیندانیانی سیاسی ئه‌هلی سۆننه‌ت به مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ی سه‌ر له نوێ نێردراوه‌ته لقی ٣٢ی دیوانی بالای ولات. پێشتر زۆرێک له‌و زیندانییانه له لایه‌ن یه‌کێک له به‌رپرسانی ئیتلاعاتی رژێمه‌وه که له سنه‌وه رۆیشتبوه تاران، هه‌ره‌شه‌یان لێ کرابوو که ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئیتلاعات هاوکاری نه‌که‌ن حوکمی ئێعدام‌یان به‌رێوه ده‌چێت. جێگه‌ی باسه که حوکمی ئێعدامی هه‌موو ئه‌و زیندانیانه له لایه‌ن قازی جه‌نایه‌تکار مه‌حه‌مه‌د مۆقه‌یسه‌ئی له لقی ٢٦ی دادگای شۆرشی رژێمه‌وه په‌سه‌ند کراوه. به وته‌ی ئه‌و زیندانییانه ئه‌وان له ژێر سه‌ختترین شکه‌نجه‌دا وادار به دان پێناندا کراون و هێندێکیشیان له دادگاێکی چه‌ند خۆله‌کی و به بێ پارێزه‌ر به ئێعدام مه‌حکوم کراون.