پیاز، خانه‌کانی مێشک خاوێن و نوێده‌کاته‌وه
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی زانستی ده‌ریده‌خات، خواردنی پیاز به شێوه‌یه‌کی رێک و پێک و به‌رده‌وام هاوکارێکی باشه بۆ خاوێنکردنه‌وه و نوێکردنه‌وه‌ی خانه‌کانی مێشکی مرۆڤ و پاراستنیان له توشبون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه. ژماره‌یه‌ک پزیشکی پسپۆڕی فه‌ره‌نسی و ژاپۆنی، له توێژینه‌وه‌یه‌کیاندا سه‌باره‌ت به سوده‌کانی پیاز رایانگه‌یاند: له‌به‌رئه‌وه‌ی پیاز ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندین جۆر ویتامین و پێکهاته‌ی گرنگ که پێویستن بۆ له‌شی مرۆڤ، خواردنی به شێوه‌یه‌کی رێک و پێک و به‌رده‌وام هۆکارێکی باشه بۆ خاوێنکردنه‌وه و نوێکردنه‌وه‌ی خانه‌کانی و به‌رگریکردن له توشبون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک و مێشک. ئاماژه‌شیان به‌وه کردوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پیاز یارمه‌تی ده‌رێکی باشه بۆ هێشتنه‌وه‌ی زانیاری له مێشکی مرۆڤدا بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر و چاره‌سه‌رکردن و هاوتا کردنی رێژه‌ی پله‌ی گه‌رمی له له‌شی مرۆڤدا، هاوکات توێکڵی پیازی سه‌وزیش ده‌وڵه‌مه‌نده به ویتامین (سی) و بڕێکی زۆر له پرۆتین و مادده‌ی شه‌کر له‌گه‌ڵ رێژه‌یه‌کی به‌رچاوی خوێ و ترشی ئه‌ندامی و چه‌ندین پێکهاته‌ی گرنگی تر که هه‌مو ئه‌مانه ته‌ندروستیه‌کی باشتر ده‌به‌خشن به مرۆڤ.