به‌رده‌وام بوونی فشاره‌کانی ئیتلاعات له‌سه‌ر زیندانیانی ئه‌هلی سۆننه‌ت دوای ئازادی
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری که‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، فشار هێنانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی رژێم بۆ سه‌ر زیندانیانی سیاسی ئه‌هلی سۆننه‌ت ته‌نیا له ناو‌و زیندانه‌کاندا نییه و به‌ڵکوو دوای ئازادی له زیندانیش ئه‌و فشارانه درێژه‌ی هه‌یه. به پێی ئه‌م راپۆرته عه‌بدۆلواحد مه‌عروفزاده مامۆستای ریازی دوای ١٨ مانگ زیندانی بوون له زیندانی ورمێ و ئازاد بوونی دوای تێ په‌راندنی حوکمه‌که‌ی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌کانی ئیتلاعاته‌وه خراوه‌ته ژێر فشار و هه‌ره‌شه‌ی لێ ده‌کرێت بۆ دوور خستنه‌وه بۆ میاندوواو بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ. جێگه‌ی باسه که هێزه ئه‌منییه‌تییه‌کانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات هه‌ره‌شه‌یان له ناوبراو و بنه‌ماڵه‌که‌یان کردووه که له وانه وتنه‌وه بێبه‌شی ده‌که‌ن و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ دووری ده‌خه‌نه‌وه بۆ شاری میاندوواو
![%D8%B2%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%20%D8%A7%D9%87%D9%84%20%D8%B3%D9%86%D8%AA](https://khodnevis.org/sites/default/files/styles/article-on-node/public/field/image/%D8%B2%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%20%D8%A7%D9%87%D9%84%20%D8%B3%D9%86%D8%AA.jpg?itok=vZj7_Wg7)