نزیکه‌ی ٢٠ ٠ ٠ که‌س له‌دوای ژنێف ٢ له‌سوریا کوژراون
چاوه‌ڕێ بوون له‌دوای کۆنگره‌ی جنێف ٢ دا بارودۆخی وڵاتی سوریا هه‌نگاوی ئه‌رێنی به‌خۆیه‌وه ببینێت
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، دیده‌وانی مافی مرۆڤ رایگه‌یاند که له‌دوای ده‌ستپێکردنی کۆنگره‌ی ژنێف ٢ هه‌تا ئێستا نزیکه‌ی ٢٠ ٠ ٠ که‌س له‌سوریادا کوژراون. به پێی ئه‌م راپۆرته، له‌رۆژی ٢٢/١ ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا هه‌زار و ٨٧٠ هاووڵاتی له‌خاکی سوریادا کوژراون، له‌و ژماره‌یه‌ش ٤٩٨ که‌سیان مه‌ده‌نی بوون، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که رۆژانه ٢٠ ٨ که‌س کوژراون. راپۆرته‌که ئه‌و ژماره زۆره‌ی کوژرانی به (ترسێنه‌ر) ناوزه‌ندکردو روونیکرده‌وه که ئه‌وان چاوه‌ڕێ بوون له‌دوای کۆنگره‌ی ژنێف ٢ دا بارودۆخی وڵاتی سوریا هه‌نگاوی ئه‌رێنی به‌خۆیه‌وه ببینێت و هه‌موو ئاپۆڕایاکی سه‌ربازی له‌و وڵاته‌دا به‌کۆتابێت. هه‌روه‌ها دیده‌وانی مافی مرۆڤ له سوریا داوایان له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی کردووه که به‌شێوه‌یه‌کی جدی کار بکه‌ن بۆ به‌کۆتاهێنانی جه‌نگ و کوشتار، تا چیتر هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته نه‌بنه قوربانی مه‌رامی سیاسی له‌پێناو مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرسه‌کانی رژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د، له‌کاتێکدا که رۆژانه به‌سه‌دان که‌س له‌وڵاتی سوریادا ده‌کوژرێن.