٣ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان لە ماوەی حەفتە رابردوودا
به پێی راپۆرتی ههواڵدهری کوردپا له ماوهی حهفتهی رابردوو سێ حاڵهتی پێ٠Žشێلکاری مافی ئافرهتان رووی داوه که بریتییه له، خۆکوژیی ٢ ژنی کورد لە شارەکانی ئیلام و سەردەشت لە ماوەی حەفتەی رابردوودا دوو ژنی کورد لە شارەکانی ئیلام و سەردەشت بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٠ ی رێبەندان ژنێک بە ناوی "زیبا ئەحەدی" تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری ئیلام لەرێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی هێنا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار زیبا ئەحەدی دایکی دوو منداڵ بووە و بە هۆی بەردەوامیی کێشە لەگەڵ مێردەکەی هەوڵی خۆکوژی داوە. لە لایەکی دیکەوە، ژنێک بەناوی شیلان ئیبراهیمی خەڵکی گوندی "دۆڵەگەرم"ی ناوچەی سەردەشت، بەهۆی ئەوەی کە لەلایەن براو مێردەکەیەوە بەرەوڕووی لێدان و کوتان بوویەوە، لە سەربانی ماڵەکەیان خۆی فڕی داوەتە خوارێ و گیانی لەدەست داوە. شیلان ئیبراهیمی، کە هاوسەری کەسێک بەناوی "رەحمان" بووە، لە ماوەی رابردوودا دوو جار داوای تەڵاقی لە مێردەکەی کردبوو، بەڵام رەحمان هیچ وەڵامێکی نەدابوویەوە. ئەو ژنە کوردە پاش ٢ رۆژ راگیران لە نەخۆشخانەی شاری سەردەشت بە هۆی پژانی مێشکییەوە گیانی لەدەست دا. جێگهی باسه که فشار بۆ سەر مریەم شەفیعپوور بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملی درێژەی ههیه بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە و بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیران بە مریەم شەفیعپووریان راگەیاندووە، کە ئەگەر دان بە تاوانەکانیدا بنێت حوکمەکەی کەم دەبێتەوە. هەروەها بنەماڵەی ئەو زیندانیە سیاسییەیان ترساندووە، کە ئەگەر زانیاری لەسەر کچەکەیان بڵاو بکەنەوە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ کچەکەیان لێ دەستێننەوە. مریەم شەفیعپوور رۆژی ٥ی گەلاوێژ و پاش ئەوەی، کە خۆی بە لقی ٢٠ ی دادسەرای "شهید مقدس" ناساند، دەستبەسەر کرا. ئەم کچە خوێندکارە، ساڵی ١٣٨٩ بەهۆی چالاکییەکانییەوە لەلایەن دادگای ئینقلابەوە بە ١ ساڵ زیندانیی هەڵپسێردراو مەحکووم کرابوو.