هه‌لاوسانی سه‌رووی ٤٠ له‌سه‌د جگه له هه‌لاوسانی ئێستا به‌رێوه‌یه
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، مه‌جلیسی رژێم سه‌ره‌ڕای پێویستی زۆری ده‌وڵه‌تی رۆحانی به پووڵ، ته‌بسه‌ره‌ی ئامانجدارکردنی یارانه‌کانی ره‌د کرده‌وه و داوایان له رۆحانی کردووه که لایه‌حه‌ێکی وردتر و رێک و پێکتر تاکوو کۆتایی مانگی جۆزه‌ردان ئاماده بکه‌ن. ئه‌م بریاره‌ی مه‌جلیس له ترسی ته‌قینه‌وه‌ی تووره‌یی خه‌ڵک له قه‌یرانی نوێی هه‌لاوسانه که به‌رێوه‌بردنی ئامانجدار کردنی یارانه‌کان به باری هێناوه. به پێی وته‌ی کارناسانی ئابووری رژێم، به‌رێوه بردنی گه‌لاڵه‌ی ئامانجدار کردنی یارانه‌کان هه‌لاوسانی سه‌رووی ٤٠ له‌سه‌د به بار دێنێت که ئه‌م هه‌لاوسانه جگه له‌و هه‌لاوسانه‌یه که له ئێستادا له ئێران بوونی هه‌یه.