lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

خۆکوژیی کچە قوتابییەکی تەمەن ١٩ ساڵ لە سەردەشت

خۆکوژیی کچە قوتابییەکی تەمەن ١٩ ساڵ لە سەردەشت

کچە قوتابییەکەی تەمەن ١٩ ساڵەی خەڵکی سەردەشت لەئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا، لەرێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٠ ‌ی رێبەندان کچێک بەناوی " مەستانە رەشیدی تەڵەب" لەماڵەکەی خۆیاندا، خۆی هەڵواسیوە.

مەستانە خوێندکاری قۆناغی دواناوەندی و کچی "رەحمان رەشیدی تەڵەب"، دوای ئەوەیکە نانی "شەوێ‌"‌ی لەگەڵ بنەماڵەکەی خواردووە، هەوڵی خۆکوژی داوە.

دوایین حاڵەتی خۆکوژی لەشاری سەردەشت رێکەوتی ١٢‌ی رێبەندان بوو، کە ژنێک بەناوی شیلان ئیبراهیمی خەڵکی گوندی "دۆڵەگەرم"ی ناوچەی سەردەشت، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنابوو. ئەو ژنە بەهۆی ئەوەی کە لەلایەن برا و مێردەکەیەوە بەرەوڕووی لێدان و کوتان ببوویەوە، لە سەربانی ماڵەکەیان خۆی فڕی دابوویە خوارێ و گیانی لەدەست دابوو. بە وتەی چالاکانی مافی ژنان، ئاستی نزمی زانیاری ژنان و نەبوونی دەرفەتی کار و بایەخ نەدان بە ویستی ژنان لەکۆمەڵگەدا و زۆر جاریش توندوتیژی لەهۆکارەکانی دیاردەی خۆکوژی لەکوردستانن.

300x180x16262.jpg.pagespeed.ic.FNHrfVoSRt



10 ساڵ و 9 مانگ و 23 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خۆکوژیی کچە قوتابییەکی تەمەن ١٩ ساڵ لە سەردەشت

خۆکوژیی کچە قوتابییەکی تەمەن ١٩ ساڵ لە سەردەشت


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر