lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

به‌رێوه‌چوونی دووهه‌مین کۆری گشتی ناوه‌ندی لاوانی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران!

به‌رێوه‌چوونی دووهه‌مین کۆری گشتی ناوه‌ندی لاوانی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران!

رۆژی هه‌ینی ٢٥ی رێبه‌ندانی ١٣٩٢، دووهه‌مین کۆری گشتی ناوه‌ندی لاوان به‌ ئاماده‌ بوونی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری و به‌شێک له‌ ئه‌ندامانی ناوه‌ندی لاوان به‌رێوه‌چوو.

سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ ده‌قیقه‌ێک بێده‌نگی بۆ یادی هه‌موو شه‌هیدانی رێگای رزگاری کوردستان و به‌ تایبه‌ت شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی سازمانی خه‌بات ده‌ستی پێکرد.
برگه‌ی دوایی کۆبوونه‌وه‌که‌ ته‌رخان کرا بۆ پێشکه‌ش کردنی راپۆرتی به‌رپرسی ناوه‌ندی لاوان، له‌و راپۆرته‌دا ئاور درایه‌وه‌ له‌ ده‌ور و نه‌قشی لاوان له‌ پێشکه‌وتنه‌کانی جیهان و کاریگه‌ری لاوان له‌ شۆرشه‌کانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و به‌ تایبه‌تی له‌ شۆرشی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد، به‌شی دوایی راپۆرته‌که‌ ته‌رخان کرابوو به‌ دوایین ئاڵوگۆره‌کانی ئێران و کوردستان و سیاسه‌ته‌کانی رژێمی ئاخوندی دژ به‌ توێژی لاو و چۆنیه‌تی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی لاوان له‌ هه‌مبه‌ر به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌تانه‌، له‌ به‌شی کۆتایی راپۆرته‌که‌ جه‌خت کرایه‌وه‌ له‌ سه‌ر زه‌روره‌تی دۆستایه‌تی و کاری هاوبه‌ش له‌ نێوان رێکخراوه‌کانی لاوان به‌ گشتی و به‌ تایبه‌تی رێکخراوه‌کانی لاوان له‌ کوردستانی ئێران و ئاماده‌گی ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات بۆ هه‌ر چه‌شنه‌ هاوکاری و هاوهه‌ڵوێستی له‌گه‌ڵ باقی رێکخراوه‌کانیتری لاوان دووپات




 کرایه‌وه‌ . له‌ کۆتاییدا وێڕای قسه‌و باس و تێبینی هاورێیانی به‌شدار بوو له‌سه‌ر راپۆرتی به‌رپرسی لاوان، راپۆرته‌که‌ به‌ کۆی ده‌نگ په‌سه‌ند کرا.

بڕگه‌ی دوایی کۆبوونه‌وه‌که‌ ته‌رخان کرا بۆ قسه‌و باس له‌سه‌ر کارو چالاکییه‌کانی ماوه‌ی رابردووی ناوه‌ندی لاوان و داڕشتنی پلانی کاری و قسه‌و باس له‌سه‌ر ئۆرگانه‌کانی ناوه‌ندی لاوان و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی نوێی به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌ندی لاوان له‌ که‌ش و هه‌واێکی ئازاد
482288_486127674773832_1738012184_n
 و دیموکرتیکدا به‌رێوه‌ چوو که‌ هاورییان، سارۆ حسینی، ئارام سلێمانی، سه‌حه‌ر مه‌حه‌مه‌دی، به‌یان ئه‌حمه‌دی و فواد جه‌عفه‌ری له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌شدار بوو له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا وه‌ک ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری نوێی ناوه‌ندی لاوان هه‌ڵبژێردران و  کۆبوونه‌وه‌که‌ بە دانانی به‌رنامه‌ی گۆنجاو و مکانیزمی نوێ به‌ سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی به‌ کاره‌کانی خۆی هێنا.






10 ساڵ و 9 مانگ و 8 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

به‌رێوه‌چوونی دووهه‌مین کۆری گشتی ناوه‌ندی لاوانی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران!

به‌رێوه‌چوونی دووهه‌مین کۆری گشتی ناوه‌ندی لاوانی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران!


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر