مانگرتنی حەوت زیندانیی سیاسی بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە راگوێزرانی هاوبەندییەکانیان
ژمارەیەک لە زیندانیانی سیاسیی زیندانی رەجایی شاری کەرەج، بە نێشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە راگوێزرانی هاوبەندییەکانیان بۆ ژووری تاکە کەسی، مانیان لە خواردن گرت. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› رۆژی رابردوو، زیندانیانی سیاسیی بەندی ٤ی ساڵۆنی ١٢ی رەجایی شاری کەرەج لەلایەن مەئموورانی ئەمنیەتیی نێو زیندانەوە هێرشیان کرایە سەر و دوو چالاکی سیاسی بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندان راگوێزران. لە ئەنجامی هێرشی ئەو مەئموورانەدا دوو زیندانیی سیاسی بەناوەکانی رەسووڵ بوداغی و شاڕۆخ زەمانی بۆ ژووری تاکە کەسیی نێو زیندان راگوێزران و چالاکێکی بەهاییش بەناوی ئەمانوڵڵا موستەقیم، رەوانەی بێهداریی نێو زیندان کرا. هاوکات لەگەڵ راگواستنی ئەو دوو گیراوە سیاسییە بۆ ژووری تاکە کەسیی زیندان، حەوت گیراوی دیکەی سیاسی بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەو هەڵوێستەی مەئموورانی نێو زیندان مانیان لە خواردن گرت. جێگهی باسه که چالاکانی مافی مرۆڤ و دێمۆکراسی لە ئێران بڵاوی کردۆتەوە، زیندانیانی سیاسیی بەندی ٤ی ساڵۆنی ١٢ی رەجایی شاری کەرەج بەرەوڕووی لێدان و سووکایەتی و جوێن پێدانیش بوونەتەوە.
ژمارەیەک لە زیندانیانی سیاسیی زیندانی رەجایی شاری کەرەج، بە نێشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە راگوێزرانی هاوبەندییەکانیان بۆ ژووری تاکە کەسی، مانیان لە خواردن گرت.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› رۆژی رابردوو، زیندانیانی سیاسیی بەندی ٤ی ساڵۆنی ١٢ی رەجایی شاری کەرەج لەلایەن مەئموورانی ئەمنیەتیی نێو زیندانەوە هێرشیان کرایە سەر و دوو چالاکی سیاسی بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندان راگوێزران. لە ئەنجامی هێرشی ئەو مەئموورانەدا دوو زیندانیی سیاسی بەناوەکانی رەسووڵ بوداغی و شاڕۆخ زەمانی بۆ ژووری تاکە کەسیی نێو زیندان راگوێزران و چالاکێکی بەهاییش بەناوی ئەمانوڵڵا موستەقیم، رەوانەی بێهداریی نێو زیندان کرا. هاوکات لەگەڵ راگواستنی ئەو دوو گیراوە سیاسییە بۆ ژووری تاکە کەسیی زیندان، حەوت گیراوی دیکەی سیاسی بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەو هەڵوێستەی مەئموورانی نێو زیندان مانیان لە خواردن گرت. جێگهی باسه که چالاکانی مافی مرۆڤ و دێمۆکراسی لە ئێران بڵاوی کردۆتەوە، زیندانیانی سیاسیی بەندی ٤ی ساڵۆنی ١٢ی رەجایی شاری کەرەج بەرەوڕووی لێدان و سووکایەتی و جوێن پێدانیش بوونەتەوە.