هۆکارەکانی بەفەرمی نەناسینی خەتی "بریل"ی کوردی
ئیدارەی گشتیی خاوەنداریەتیی پیشەیی حکوومەتی ئێران دژایەتیی لەگەڵ بەفەرمی ناسینی خەتی "بریل"ی کوردی کە لەلایەن چالاکێکی فەرهەنگی کوردی خەڵکی شاری بۆکانەوە دروست کرابوو، دەربڕی و رێگری لەتۆمار کردنی کرد.
دوابەدوای دژایەتیی فەرهەنگستانی ئەدەب و زمانی فارسی لەگەڵ نووسین و خوێندن بە زمانی زگماکی کەمینە نەتەوەکان لەئێران و پەرچەکرداری چالاکانی فەرهەنگی ـ سیاسیی کوردستان لەو پەیوەندییەدا، ئەو جارە ناوەندێکی دیکەی حکوومەتی رژێم رێگری لەتۆمار کردنی "ئەلفوبێ"ی کوردی کە بە مەبەستی رێزگرتن لە نابینا کوردەکان دروستکراوە، خۆی بوارد.عەزیز خانە داهێنهری ئهو خهته راگەیاندØ› لە بەرنامەی ئیدارەی گشتیی خاوەنداریەتیی پیشەیی کە سەر بە ئیدارەی زانیاریی داهێنانە، هاتووە، هەر رێگەیە کە شێوەیەکی نوێبێت و خزمەت بە کۆمەڵگا بکات داهێنان ئەژمار دەکرێت، بەڵام هەر ئەو ئیدارەیە ٩ جار بیانوویان بە من گرتووە و هەر جارە و شتێکیان پێم وتووه.داهێنەری خەتی بریلی کوردی گوتیشی:" بۆ دوایین جار لە ٢٣ی مانگی سەرماوەزدا بە شێوەیەکی بەڵگەمەند داهێنانەکەم بۆ ناردنەوە، بەڵام جێگای سەرسووڕمانی ئەو پرسە لێرەدایە کە ئەو ناوەندە لەماوەی یەک کاتژمێردا وڵامی منیان دایەوە و وتیان ئێمە ناتوانین خەتی "بریل"ی کوردی تۆمار بکەین چونکە کەموکۆڕی هەیە".خانە ئاشکراشی کرد، ئەو داهێنانە لەلایەن ئیدارەی بهزیستی شاری بۆکانەوە تەئید و پشتڕاست کراوەتە، بەڵام ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری بۆکان هیچ بایەخێکی بەو بەرهەمەی من نەداوە.