پشتراستکردنه‌وه‌ی حوکمی ئێعدامی ١٢٠ زیندانی له زیندانی به‌نده‌رعه‌باس
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، حوکمی ئێعدامی ١٢٠ زیندانی له زیندانی ناوه‌ندی به‌نده‌رعه‌باس له لایه‌ن دیوانی بالای ئێرانه‌وه پشت‌راست کرایه‌وه. به پێی وته‌ی زیندانیانی ئه‌و زیندانه، په‌روه‌نده‌ی ١٢٠ که‌س له‌و زیندانییانه‌ی که به ئێعدام مه‌حکوم کرابوون بۆ پێداچوونه‌وه نێرداوه‌ته دیوانی بالای رژێم که ئه‌و حوکمانه له لایه‌ن ئه‌و دیوانه‌وه پشت‌راست کراوه‌ته‌وه. جێگه‌ی باسه که له ماوه‌ی رۆژانی رابردوو له زیندانی ناوه‌ندی به‌نده‌رعه‌باس ده‌ست کراوه به به‌رێوه‌بردنی حوکمی ئێعدامی بێره‌حمانه له‌و زیندانه. که به پێی ئه‌م راپۆرته له رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو شه‌ش که‌س له‌و زیندانه له سێداره دران و پێشتریش پێنج زیندانی ئێعدام کرابوون.