lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

پەیامی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەیی رۆژی جیهانی زمانی زگماکی

پەیامی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەیی رۆژی جیهانی زمانی  زگماکی

رێکەوتی 21ی مانگی فێوریەی هەموو ساڵێک وەک رۆژی جیهانی زمانی زگماگی لە لایەن رێکخراوی یۆنسکۆوە دیاری کراوە. ئەو رێکخراوەیە لە کۆنگرەێکیدا لە مانگی نۆوامبری ساڵی 1999، ئەم رۆژەی وەک رۆژی جیهانی زمانی دایک دیاری کرد و بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2000 ئەم رۆژە وەک رۆژێکی مێژوویی و جیهانی یادی لێ کرایەوە. جێگەی ئاماژەیە کە هۆکاری دیاریکردنی ئەم رۆژە وەک رۆژی جیهانی زمانی دایک لە لایەن یۆنسکۆوە گەڕاوەتەوە بۆ گرینگی دان و هاوکاری کردنی فرە چەشنی و فرە رەنگی زمان و داب و نەریتەکان.

زمان وەک رەهەندێکی سەرەکی پێکهێنانی نەتەوە لە دوای سەدەی حەفدەهەمەوە کە بە دەستپێکی سەردەمی مۆدێرنیتە ناوی لێ براوە دیاری کراوە و بە فاکتەرێکی گرینگی مانەوە یان لە ناوچوونی نەتەوەێک چاوی لێ دەکرێت. بە ئاوردانەوەێک لە مێژوودا بۆمان دەردەکەوێت کە زۆر زمان هەبووە بە هۆی گرینگی پێنەدان و ئاسیمیلاسیۆنە کردنی لە ناو چووە و خەڵکەکەی بە زمانێکیتر قسە دەکەن. 

کورد وەک نەتەوەێکی کۆن زمانی خۆی هەیە کە پێک دێت لە چەندین دیالێکت و زاراوە، بەڵام لە چەندین قۆناغی مێژووییدا لە لایەن داگیرکەرانی خاکەکەیەوە هەوڵی سڕینەوەی دراوە و جۆرێک لە ئاسیمیلاسیۆنی زمانی کوردی هاتووەتە ئاراوە کە بە خۆشییەوە بە هۆی بوونی دژکردەوە لە لایەن نەتەوەی کورد و بوونی رەسەنایەتی ئەو زمانە تا بە ئێستا پارێزراوە.

بوونی زمانی زگماکی لە سیستەمی خوێندن کاریگەریی راستەوخۆی لەبەرز کردنەوەی ئاستی خوێندن و گەشەی  فێرخوازان دا هەیە.  خوێندن و نووسین بە زمانی دایکی بۆ منداڵ یارمەتیدەر دەبێت تاکوو بە شێوەێکی ئاسان بتوانێت وانەکان تێبگات و خێراتر بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ ببێت و متمانە بە خۆی زیاتر بێت و بە پێچەوانەیشەوە ئەگەر بە زمانێکیتر بخوێنێت بە هۆی ئەوەیکە هیچ شارەزایێکی لەگەڵی نییە ماوەی زیاتری دەوێت بۆ فێربوون و راهێنانی مێشکی بە قبووڵ کردنی ئەو زمانە و راهاتن بە زمانێکیتر وەک شارەزایانی پەروەردە دەڵێن کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر بواری پەروەردەی منداڵ.

لە لاێکیترەوە زمان وەک مافێکی سەرەکی هەر نەتەوەێک دێتە ئەژمار کە لە زۆربەی بەیاننامە نێونەتەوەییەکاندا دانی پێدا نراوە و بە گرنگترین شوناسی هەر نەتەوەێک چاوی لێ دەکرێت و بوونی زمانی هەر نەتەوەێک وەک نیشانەی زیندوو بوونی ئەو نەتەوە یادی لێ دەکرێتەوە.

رژێمی ئاخوندیش لە درێژەی سیاسەتی رژێمەکانی پێش خۆی و پەرەپێدانی سیاسەتی داگیرکەران لە ماوەی تەمەنی دەسەڵاتداری خۆیدا، سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆن و سڕینەوەی زمانی کەمایەتییە نەتەوەییەکانی لە ئێراندا داوە و بە هەموو شێوەێک خوێندن و نوسینی زمانی دایکی جگە لە زمانی فارسی لە ئێران قەدەغە کردووە و لە ئێرانی فرە نەتەوە و فرە چەشندا تەنیا یەک زمان کە ئەویش زمانی فارسییە وەک زمانی فەرمی ئێران دیاری کراوە و لە بواری راهێنان و پەروەردەدا بە هیچ شێوەێک کتێبێکی دەرسی یان بەرنامەێکی تەلەفزیۆنی بە زمانی کەمایەسیە نەتەوەییەکان چاپ یان بڵاو ناکرێتەوە. 

بێ گومان ئەرکی رۆشنبیران و رووناکبیران بە گشتی و بنەماڵەکان بە تایبەتی لەو پێوەندییەدا زۆر هەستیارە و دەبێت لە ئاست وشیارکردنەوەی کۆمەڵگای کوردەواری هەنگاو بنێن و بنەماڵەکانیش بە ئەرکی مێژوویی خۆیان هەڵسن و بە پەروەردەکردنی مندالان بە زمانی دایکی و راهێنانیان بە زمانی زگماگی ئەو سیاسەتانەی کە دژمن لە حاست سڕینەوەی زمانی کوردی گرتویەتە بەر پووچەڵ بکەنەوە. ئەرکی بنەماڵەکانە کە لە راکێشانی وشەی زمانی بێگانە بۆ نێو زمانی کوردی و راهێنانی منداڵەکانیان بەو وشانە خۆ بپارێزن. گەلی کورد وەک نەتەوەێک مافی خۆیەتی کە بە زمانی خۆی بخوێنێت و بنووسێت و رێز لە باقی زمانەکانیتر بگرێت.

ناوەندی لاوانی خەبات رۆژی جیهانی زمانی دایک لە هەموو ئازادیخوازان و خەمخۆرانی زمانی دایک پیرۆز دەکات و هەوڵدان بۆ وەرگرتنی مافی نوسین و خوێندن بە زمانی دایک لە کوردستانی ئێران بە ئەرکی خۆی دەزانێت

یرۆز بیت رۆژی جیهانی زمانی دایک!
برۆخێ رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی.

ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران 
دەستەیی بەرێوەبەری 
<21ی فێبریوەر بەرامبەر 2ی رەشەمەی1392

زمانى دا٠Šک



10 ساڵ و 6 مانگ و 17 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەیی رۆژی جیهانی زمانی زگماکی

پەیامی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەیی رۆژی جیهانی زمانی زگماکی


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر