بەپێی,هەواڵی,هەواڵدەریی,کوردپا,،,رۆژی,هەینی,رێکەوتی,٢ی,رەشەمە,دانیشتوانی,ئاوایی,نێبەمەبەستی,گرینگدان,بە,زمانی,دایکی,وهەروەها,رێز,گرتن,لەخزمەتەکانی,مامۆستا,هەژار,رێوڕەسمێکیان,بەڕێوە,برد,و,تێیدا,پێش,نوێژی,ئەو,ئاواییە,لەسەر,ئەو,دوو,بابەتە,بۆ,بەشداران,دوا.,چالاکانی,فەرهەنگیی,کورد,ماوەی,چەندین,ساڵە,لەژێر,ناوی,جۆراوجۆردا,رۆژی,٢ی,رەشەممە,بەرز,دەنرخێنن,و,هەروەها,لەو,رۆژەدا,چالاکیش,بەڕێوە,دەبن.,بە,وتەی,ئەو,چالاکانە،,ماوەی,٣٥,ساڵە,دەسەڵاتدارنی,حکوومەتی,ئێران,رێگەیان,بە,خەڵکی,کورد,و,باقی,نەتەوەکانی,دیکەی,ئێران,نەداوە،,کە,بە,زمانی,خۆیان,بخوێنن,و,بە,بەردەوامیش,وتوویانە,زمانی,کوردی,شوناسی,نەتەوەی,کوردە,و,بە,هیچ,دەسەڵاتێک,لەناو,ناچێت.,لە,رێوڕەسمی,رۆژی,زمانی,دایک,و,ساڵیادی,کۆچی,دوایی,مامۆستا,هەژار،,ژمارەیەکی,بەرچاو,چالاکی,فەرهەنگی,و,دانیشتوانی,ئاواییەکانی,دەورووبەریی,شاری,مەریوان,بەشداربوون,و,لە,رێوڕەسمەکەدا,ژیاننامەی,مامۆستا,هەژار,بڵاو,کرابۆوە.,مامۆستا,هەژار(,عەبدولرەحمانی,شەرەفکەندی),ساڵی,١٣٠ ٠ ی,هەتاوی(,١٩٢١)ی,زایینی,لەگوندی,تەرەغەی,سەربە,شاری,بۆکان,لە,دایک,بووە,و,لە,تەمەنی,دوو,ساڵیدا,لە,سۆزی,دایکی,بێبەش,بووە,و,لە,هەمان,سەردەمی,منداڵییەوە,تامی,سەخڵەتی,و,تاڵی,ژیانی,چێشتووە.,"عەبدولرەحمانی,شەرەفکەندی",دواتر,دەبێتە,یەکێک,لە,شاعیران,و,وەرگێڕانی,خاوەن,رێچکە,و,بەناوبانگەکانی,کورد,و,تەنانەت,لە,ناو,فارسەکانیشدا,جێگەی,خامەکەی,دیار,و,بەرچاوە"/>
لە گوندی "نێ"ی سەر بە شارستانی مەریوان رێوڕەسمێک بەبۆنەی رۆژی زمانی زگماکی و ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا هەژار شاعیر و نووسەری بەناوبانگی کورد بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا ، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢ی رەشەمە دانیشتوانی ئاوایی نێبەمەبەستی گرینگدان بە زمانی دایکی وهەروەها رێز گرتن لەخزمەتەکانی مامۆستا هەژار رێوڕەسمێکیان بەڕێوە برد و تێیدا پێش نوێژی ئەو ئاواییە لەسەر ئەو دوو بابەتە بۆ بەشداران دوا. چالاکانی فەرهەنگیی کورد ماوەی چەندین ساڵە لەژێر ناوی جۆراوجۆردا رۆژی ٢ی رەشەممە بەرز دەنرخێنن و هەروەها لەو رۆژەدا چالاکیش بەڕێوە دەبن. بە وتەی ئەو چالاکانە، ماوەی ٣٥ ساڵە دەسەڵاتدارنی حکوومەتی ئێران رێگەیان بە خەڵکی کورد و باقی نەتەوەکانی دیکەی ئێران نەداوە، کە بە زمانی خۆیان بخوێنن و بە بەردەوامیش وتوویانە زمانی کوردی شوناسی نەتەوەی کوردە و بە هیچ دەسەڵاتێک لەناو ناچێت. لە رێوڕەسمی رۆژی زمانی دایک و ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا هەژار، ژمارەیەکی بەرچاو چالاکی فەرهەنگی و دانیشتوانی ئاواییەکانی دەورووبەریی شاری مەریوان بەشداربوون و لە رێوڕەسمەکەدا ژیاننامەی مامۆستا هەژار بڵاو کرابۆوە. مامۆستا هەژار( عەبدولرەحمانی شەرەفکەندی) ساڵی ١٣٠ ٠ ی هەتاوی( ١٩٢١)ی زایینی لەگوندی تەرەغەی سەربە شاری بۆکان لە دایک بووە و لە تەمەنی دوو ساڵیدا لە سۆزی دایکی بێبەش بووە و لە هەمان سەردەمی منداڵییەوە تامی سەخڵەتی و تاڵی ژیانی چێشتووە. "عەبدولرەحمانی شەرەفکەندی" دواتر دەبێتە یەکێک لە شاعیران و وەرگێڕانی خاوەن رێچکە و بەناوبانگەکانی کورد و تەنانەت لە ناو فارسەکانیشدا جێگەی خامەکەی دیار و بەرچاوە