مه‌ترسی به‌رێوه‌بردنی حوکمی ئێعدامی دوو زیندانی سیاسی کورد
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، گواستنه‌وه‌ی له‌ناکاوی لۆقمان مۆرادی زیندانی سیاسی کوردی مه‌حکوم به ئێعدام بۆ دادگا نیگه‌رانی و مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌رێوه‌بردنی حوکمی ئێعدامی ئه‌و زیندانییه زیاتر کردووه. به پێی ئه‌م راپۆرته، لۆقمان و زانیار مۆرادی به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له کوشتنی کۆری ئیمام جۆمعه‌ی مه‌ریوان و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خوا به ئێعدام مه‌حکوم کراون، به‌لام ئه‌و دوو زیندانییه تاکوو ئێستا ئه‌و تۆمه‌ته‌یان قبووڵ نه‌کردووه و ئه‌مه‌یان به پیلانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی رژێم زانیوه و له ره‌نجنامه‌ێکدا که له زیندانه‌وه بلاویان کردووه‌ته‌وه رایانگه‌یاندووه که به هۆی شکه‌نجه‌ی رۆحی و ره‌وانی ناچار به دانپێدانان به‌و تاوانه‌دا کراون. جێگه‌ی باسه که رۆژی رابردوو ٣ی ره‌شه‌مه له ناو‌و زیندان به لۆقمانیان راگه‌یاندووه که بۆ دادگای ده‌به‌نه‌وه که ئه‌م بانگهێشته بووه به هۆی نیگه‌رانی له به‌رێوه‌بردنی حوکمه‌که‌ی.