سێ چالاکی سیاسیی کورد لە سەردەشت بە زیندان مەحکووم کران
سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی زیندانی کرانیان بۆ بڕایەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› لە رۆژانی رابردوودا لقی ١ی دادگای ئینقلابی مەهاباد سێ چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری سەردەشتی هەرکام بە ٤ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد. ناوی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی شاری سەردەشت سیروان حەسەن نژاد، سەید سامان حوسێنی و سیروان نەسروڵڵا زادە راگەیاندراوە. دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران تاوانی ئەو سێ چالاکە کوردەی "چالاکی بە دژی نیزام و تەبلیغات بۆ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" راگەیاندووە.