دوو مێرمنداڵی وەرزشکاری ناوچەی چۆمی مەجیدخان لەراکابەرییەکانی جامی کاراتەی شاری بۆکاندا سەرکەوتنیان بۆ خۆیان مسۆگەر کرد.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، لەشاری بۆکان کێبڕکێی وەرزشی کاراتە لەئاستی مێرمنداڵاندا بەڕێوە چوو، کە تێیدا دوو مێرمنداڵ خەڵکی ئاوایی" قەرەگۆل" بەسەر بەرامبەرەکانی خۆیاندا سەرکەوتن. ئاریان مەرزینگ و کاروان مەرزینگ ئەو دوو مێر منداڵە کوردە بوون، کە توانیویانە ئەو سەرکەوتنە بەدەست بێنن. ئەو رکابەرییە لە کێشی کەمتر لە ٥٠ کیلۆ و هەروەها ٣٣ کیلۆدا بەڕێوە چووە. ئاوایی قەرەگۆل لە نزیک ئاواییەکانی سەرچنار و سەوزی ناوچەی چۆمی مەجیدخان هەڵکەوتووە و نزیک بە ١٠ ٠ بنەماڵەی تێدا نیشتەجێن.