خۆکوژیی لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە ناوچەی سنە
لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵەی کوردی خەلکی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی ژاوەرۆی سنە، بە زبری چەقۆ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، ئەحمەد غوڵام رەزایی کوڕی عەلی و خەڵکی گوندی تەوریوەری سەربە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە هەوڵی خۆکوژی داو لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی. ئەو هاووڵاتییە رۆژی هەینی ریکەوتی ٢ی رەشەمە هەوڵی خۆکوژی داوە، کە لەکاتی راگواستن بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە تەرمی ئەحمەد غوڵام رەزایی لە پزیشکی دادوەریی شاری سنە بەمەبەستی پشکنین راگیراوەو رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە. کارناسان و توێژەرانی کۆمەڵایەتی "هەژاری، بێکاری، کێشە کۆمەڵایەتی و بنەماڵەییەکان" بە هۆکاری سەرەکیی خۆکوژی لەئێران و بەتایبەت بە ناوچەکوردنشینەکان لە قەڵەم ئەدەن.