مه‌وادی مۆخه‌در له ٢٠ ساڵدا ٥٣ هه‌زار ئێرانی کوشتووه
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له ستادی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ مه‌وادی مۆخه‌در تۆمار کراوه، ٥٣ هه‌زار ئێرانی له ماوه‌ی ٢٠ ساڵی رابردوودا به هۆی به‌کارهێنانی مه‌واده‌وه مردوون. حه‌مید سه‌رامی به‌رێوه‌به‌ری ده‌فته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ستادی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ مه‌وادی مۆخه‌در رایگه‌یاند، ئه‌م قه‌یرانه سوومه رووی کردووه‌ته ناو‌و بنه‌ماڵه‌کان، مه‌دره‌سه‌کان، زانکۆکان، گه‌ره‌که‌کانی شار و دێهات، و ده‌بێت به هه‌موو تواناێکمانه‌وه به‌ره‌وو رووی ئه‌و قه‌یرانه ببینه‌وه. ناوبراو‌و وتی به پێی ئاماره‌کان مه‌وادی مۆخه‌در یه‌ک میلیون و سێسه‌دو بیست و ێنج هه‌زار که‌س له خه‌ڵکی سالمی کۆمه‌ڵگای گیرۆده کردووه که ٥٨ له‌سه‌دیان له ژێر ته‌مه‌نی ٣٤ ساڵ و ٩١ له‌سه‌دیان له جنسی نێرینه‌ن، هه‌روه‌ها ٥٣ له‌سه‌دیشیان ساحێب کارن و ٦٣ له‌سه‌دیان ژن و منداڵیان هه‌یه. هه‌روه‌ها ٦٨ له‌سه‌دی تووشبووان به نه‌خۆشی ئه‌یدز له رێگای مه‌وادی مۆخه‌دره‌وه تووشبوون و لانیکه‌م ٦ میلیون له حه‌شیمه‌تی ئێرانی به خۆیه‌وه گیرۆده کردووه.