کۆڵبەرێک لە سنووری مەریوان بەهۆی راوەدوونانەوە کەوتەبەر ماشێن
راوەدوونانی کۆڵبەران لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە لە سنووری باشماخی مەریوان، برینداربوونی کۆڵبەرێکی کوردی لێکەوتەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٤ی رەشەممە کۆڵبەرێک بەناوی ئیبراهیم سەعیدینیا تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "پیرسەفا"ی ناوچەی مەریوان، لەکاتی راوەدووناندا کەوتۆتە بەر ماشێنی بارهەڵگر و بەتوندی بریندار بوو. بە وتەی شایەتحاڵان، ئەو کۆڵبەرە لە کاتێکدا ویستوویەتی رێگری لە دەستبەسەرداگرتنی کۆڵەکەی بکات، و بەو هۆیەوە هێزە نیزامیییەکان شوێنی کەوتوون و لە ئەنجامدا کەوتۆتەبەر ماشێنێکی بارهەڵگر. دەگوترێت کە ئەو کۆڵبەرە کوردە بەهۆی دۆخی خراپی جەستەیەوە هەنووکە لە نەخۆشخانەی شاری مەریوان لەژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە. لەلایەکی دیکەوە، رێکەوتی ٤ی رەشەممە کەسێک بەناوی ئاوات و خەڵکی شاری پاوە، کە لەسەر سنوور سەرقاڵی کار کردن بووە، سەرجەم کەلوپەلەکانی، کە سیگار بووە، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە نزیک شاری نۆدشە و لە شوێنیک بەناوی "کەلی چنارە" دەستی بەسەردا گیراوە.