ئێعدامی ٨ که‌س له ماوه‌ی دوو رۆژدا
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، رژێمی جینایه‌تکاری ئاخوندی له درێژه‌ی سیاسه‌تی ترس و وه‌حشه‌ت نانه‌وه له ئێران، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه ٧ی ره‌شه‌مه سێ لاوی له یه‌ک کاتدا له شاری که‌ره‌ج له‌به‌ر چاوی خه‌ڵکه‌وه له سێداره دا. به پێی ئه‌م راپۆرته رژێمی دژه مرۆڤی ئاخوندی ئه‌مرۆ سێ لاوی به ناوه‌کانی حه‌بیب، حه‌مید و ئه‌رسه‌لان له سێداره داوه که به وته‌ی به‌رپرسانی قه‌زایی رژێم تاوانی ئه‌و سێ زیندانییه ته‌جاوز بووه. جێگه‌ی باسه که رۆژی رابردووش سێ که‌سیتر به تاوانی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خوا له گه‌ره‌کی زۆرئاوای که‌ره‌ج له‌به‌ر چاوی گشتی له سێداره داوه، هه‌روه‌ها رۆژی رابردوو دوو زیندانیش له لایه‌ن جینایه‌تکارانی رژێمه‌وه له زیندانی سمنان ئێعدام کراون.