په‌نابه‌رانی سوریا خه‌ریکه ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار ده‌که‌ن
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، به‌رپرسانی نێوده‌وڵه‌تی ئاشکرایانکرد، په‌نابه‌رانی سوریا رۆژ له‌دوای رۆژ ژماره‌یان له‌زیادبووندایه و نزیکه له‌وه‌ی ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار بکه‌ن. هاوکات رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری منداڵان (یونیسێف) رایگه‌یاند، نزیکه‌ی هه‌زار منداڵی سوریا ئاواره‌ی لوبنان بوون و به‌هۆی به‌دخۆراکیه‌وه، له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگدان. بان کی مۆن، سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان رایگه‌یاند، رێکخراوه‌که هه‌موو هه‌وڵێکی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ جێبه‌جێ کردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ناردنی کۆمه‌کی مرۆیی بۆ په‌نابه‌رانی سوریا، وتیشی: پێویسته لایه‌نه به‌شه‌ڕهاتووه‌کانی سوریا رێگریی نه‌که‌ن له‌گه‌یاندنی هاریکارییه مرۆییه‌کان بۆ لێقه‌وماوانی سوریا. به‌پێی سه‌رژمێریی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، نزیکه‌ی ٩ ملیۆن و ٣٠ ٠ هه‌زار هاوڵاتی سوریا که ده‌کاته نزیکه نیوه‌ی ژماره‌ی سه‌رجه‌م دانیشتوانی ئه‌و وڵاته، پێویستیان به کۆمه‌ک کردن هه‌یه.