به پێی راپۆرتی ههواڵدهرییهکان، لە ماوەی هەفتەی رابردودا سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی کورد لە کوردستانی ئێران بهرێوه چووه و دوو زیندانی دیکەش سەر لە نوێ سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوەتەوە.
لەماوەی رۆژانی رابردوودا، سەید سامی حسەینی و جەمال محەممەدی دوو زیندانی سایسی کورد کە لە زیندانی شاری ورمێ راگیراون، لە لایەن دادگای تاوانەکانی ئەو شارەوە سزای سێدارە و ١٠ ساڵ زیندانیان بە سەردا سەپێنرا. بە پێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی هیرانا، ئەو دوو بەندکراوە کوردە لەسەر داوای نوێنەری سپای پاسدارانی ورمێ و لە لایەن لقی ١٦ی دادگای تاوانەکانی ئەو شارەوە بە تۆمەتی کوشتنی یەکێک لە ئەندامانی سپای پاسداران بە سێدارەو بە تۆمەتی تێکدانی موڵکی حکومەت بە ١٠ ساڵ زیندان سزا دراون. جێگهی باسه که سەید سامی حوسەین و جەمال محەممەدی ساڵی ٢٠ ٠ ٩ لە لایەن ئیدارهی ئیتلاعاتی سەڵماسەوە دەستبەسەرو دوای ئەوەی بۆ ماوەی ١٠ ٠ رۆژ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەو ئیدارەیە راگیران، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای تاوانەکانی شاری خوی بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یهکێک له حیزبه کوردییهکان سزای ئێعدامیان بە سەردا سەپا و دواتر سزای سێدارەی ئەو دوو بەندکراوە کوردە لە لایەن دیوانی بەرزی وڵاتەوە پشتراست کرایەوە که لە ساڵی ٢٠ ١٣ ئەو سزایە لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شاری ئورمیەوە کەم کرایەوە بۆ ١٠ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی قەزوین و ئەراک.
له لاێکیترهوه رۆژی یەکشەممە ٤ی رهشهمه، دوای ٣ مانگ لە راگیرانی سزای سێدارەی عەلی و حەبیب ئەفشار، کە سزای ئێعدامهکهیان کە رێکەوتی ١٩-١٢-٢٠ ١٣وە و لە سەر داوای کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ و دادگای شۆڕشی رژێمهوهراگیرابوو، سەر لە نوێ لە لایەن دادگای شۆڕشی ورمێوه سزای ئێعدامیان بە سەردا سەپاوە.