ماده هۆشبه‌ره‌کان و کاریگه‌ری له سه‌ر لاوانی رۆژهه‌لات
ئارام سلێمانی
باسکردن له سه‌ر خراپی ماده هۆشبه‌رکان بابه‌تێکی تازه نیه و له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا ئه‌م دیارده‌یه بڵاو بۆته‌وه و ساڵانه بودجه‌یه‌کی زۆر له لایه‌ن وڵاتانی جیهان و ناوه‌نده‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌رنگاربوونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌و دیارده‌یه ته‌رخان ده‌کرێت. وڵاتی ئێران یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی که زۆرترین
ماده هۆشبه‌ره‌کان و کاریگه‌ر بڕی ماده‌ی هۆشبه‌ری تێدایه . به‌هۆیی ئه‌وه‌ی لاوان زۆرینه‌ی حه‌شیمه‌تی ئێران پێک دێنن ، ئه‌و که‌سانه‌ی که توشی ماده هۆشبه‌ره‌کان بوون زیاتر له وتوێژه‌ن.ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌کی گشتی زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پیلانه‌کانی رژێم له‌م باره‌وه و هه‌روه‌ها که‌م شاره‌زایی و نه‌بوونی زانیاری له‌سه‌ر ماده هۆشبه‌ره‌کان و بێ‌کاری و ...هتد که به پێی ئاماره‌کان رێژه‌ی تووشبوون به ماده هۆشبه‌ره‌کان له ئێران زیاتره له ١٠ ملیۆن که‌س.رژێمی ئاخوندی ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تای به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات ، جۆره‌ها شێوه‌ی به‌کارهێنا بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لانی ئێران بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی . بێگومان بڵاوکردنه‌وه‌ی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو به یه‌کێک له‌و چه‌ک و رێگا بێده‌نگانه داده‌نرێت که رژێم په‌یڕه‌وی ده‌کات بۆ سه‌رکوت کردن و بنبڕکردنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی گه‌لانی ئێران به‌گشتی و نه‌ته‌وه‌ی کورد و لاوان به تایبه‌تی. هه‌روه‌ک ده‌زانین لاوان خاوه‌نی توانا و لێهاتوویه‌کی زۆرن و به داینه‌مۆی کۆمه‌ڵگا دژمێردرێن ، هه‌روه‌ها له شۆرش و راپه‌رینه‌کاندا توێژێکی سه‌ره‌کی و کاریگه‌ری دانه‌رن ، هه‌ربۆیه رژێم له ترسی راپه‌ڕین و شۆرشی لاوان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵ ده‌دات لاوان به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان توش بکات .
له ئێران‌دا جۆره‌ها ماده به‌کاردێن به‌لام له‌هه‌موویان زیاتر و زۆرترین ئه‌و مادانه‌ی که کڕیاری زۆری هه‌یه بریتین له ((تریاک و هێرۆین و شیشه)). به پێی راپۆرتی ئیداره‌ی کۆنترۆڵکردنی ماده‌سڕکه‌ره‌کانی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ، ئێران له بواری به‌کارهێنانی ماده‌سه‌رکه‌ره‌کان به‌تایبه‌تی شیشه له پله‌ی پێنجه‌مدایه له سه‌ر ئاستی جیهان . ده‌روونناسێکی ئێرانی رایگه‌یاندبووه که زیاتر له پێنج ملیۆن که‌س له ئێران ئالووده‌ی به‌کارهێنانی شیشه‌ن هه‌روه‌ها توێژه‌رێکی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان رایگه‌یاندووه که زیاتر له سه‌دا ١٥ی به کارهێنه‌رانی شیشه له ژنانن .رژیم له کوردستان هه‌وڵی ته‌واوی خۆی داوه که په‌ره به‌م دیارده‌یه بدات و به پێی زانیاریه‌کان به داخه‌وه نزیک به ٣٠ ٠ کارگه‌ی دروست کردنی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان له سه‌رده‌شت هه‌یه که ده‌رخه‌ری ئه‌وراستیه‌یه که رژیم به‌پێی به‌رنامه‌یه‌کی نه‌گریسانه له‌وبواره‌دا کار ده‌کات.هه‌وه‌ک ده‌زانین ماده هۆشبه‌رکان ده‌بنه‌هۆیی له‌ده‌ست دانی که‌سێتی که‌سی تووشبوو ، نه‌مانی هۆش و بیر ،هه‌روه‌ها نه‌مانی توانای کارکردن و تێکچوونی شیرازه‌ی بنه‌ماڵه و توشبوونی به جۆره‌ها تاوان وده‌ربه‌ده‌ری و لاوازی و نه‌خۆشی جۆراو جۆر که له هه‌موویان ترسناکتر تووشبوونه به نه‌خۆشی ئایدز و هه‌روه‌هاخراپ بوونی بارودۆخی ئابووری و له کۆتایشدا تیاچوون و مردن . بێگومان ئه‌و کاریگه‌ریانه‌ی که ماده‌هۆشبه‌ره‌کان له سه‌ر که‌سی توشبوو به جێی ده‌هێلێت ناتوانرێت له داهاتوودا پشتی پێ ببه‌سترێت له هیچ کارێک‌دا ، هه‌ربۆیه رژێم ئه‌م مادانه بڵاوده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لاوان توشی نه‌خۆشی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ببن و له بیری نیشتیمان وئازادی دا نه‌بن و باس له‌وخراپه کاریانه‌ی که به‌رامبه‌ریان ده‌کرێت نه‌که‌ن و ته‌نها له بیر ئه‌وه‌دابن که که‌مێک له‌و ماده‌یان ده‌ست که‌وێت بۆ ده‌ربازبوون له‌و ئازار و ئێشه‌ی که‌هه‌یانه و ئه‌مه یه‌کێک له سیاسه‌ته‌کانی رژێمی ئاخوندی دێنێته‌دی بۆ ئه‌وه‌ی توێژی لاوان بێده‌نگ و بێده‌سه‌لات بکه‌ن .پێویسته له سه‌ر لاوانی کورده به‌هیچ شێوه‌یه‌ک فریوی رژێم نه‌خۆن و هه‌وڵی دورکه‌وتنه‌وه له ماده‌هۆشبه‌ره‌کان بده‌ن. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ئه‌م سیاسه‌ته‌ی رژێم وای نه‌کردووه که لاوانی کورد له داواکردنی مافه ره‌واکانی خۆیان بێده‌نگ ببن وبه ته‌واوی گوێڕایه‌لی رژێم بن ، به‌ڵکو زیاتر له جاران له هه‌وڵی دژایه‌تی کردنی رژێمن و له هه‌لێک ده‌گه‌رێن بۆ گه‌یشتن به مافه‌کانیان . وه ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه که رێکخراوه‌کانی لاوان زیاتر تێ‌بکۆشن بۆ ئاشناکردن و وشیارکردنه‌وه‌ی لاوانی کورد له ده‌رئه‌نجامی توشبوون به‌ماده هۆشبه‌ره‌کان ، جێگای خۆشحاڵیه که رێکخراوه‌کانی لاوان له ماوه‌ی یه‌ک دوو ساڵی رابردوو دا توانیویانه زۆرکاری هاوبه‌ش بکه‌ن ودواین کاریشیان گرتنی یه‌که‌مین کۆنفرانسی لاوانی رۆژهه‌لات بوو وهه‌روه‌ها ئاماده‌کاری بۆ گرتنی چواره‌مین کۆنفرانسی لاوانی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان که‌ئەم سال له ئه‌ستۆ رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌لاته.بۆیه پێویسته له سه‌ر که‌سانی پسپۆر و شاره‌زا که زانیاری و بابه‌تی زیاتر له‌مه‌ر خراپی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان و کاریگه‌ری له‌سه‌ر کۆمه‌لگا بڵاوبکه‌نه‌وه ولاوانی پێ وشیار بکه‌نه‌وه.