وەرزشوانێکی کورد نوێنەرایەتیی ئێران لەرکابەرییە جیهانییەکاندا دەکات
مێرمنداڵێکی کورد توانی ببێتە تەنیا نوێنەری ئێران لە رکابەرییەکانی گەڵاڵەی پەرەپێدانی فیدراسیۆنی جیهانی پینگ پۆنگ. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ئاریا ئەمیری خەڵکی شاری سنە توانی لە نێوان ١٨ پینگ پۆنککاری ئوستانەکانی ئێران، سەرکەوتن مسۆگەر بکات. ئەو مێرمنداڵە تەمەن ١١ ساڵەیە تەنیا کەسێکە کە پشکی ئێرانی لە گەڵاڵەی پەرەپێدانی فیدراسیۆنی جیهانی پینگ پۆنگ وەبەر کەوتووە و ئەو رکابەریانە لەماوەی رۆژەکانی پێنجشەممە و هەینی ٨ و ٩ی رەشەممە لەشاری ئیسفەهان بەڕێوە چوو. ئاریا ئەمیری یاریزانی چەپ دەستی کوردستانی بە راهێنەریی "جەمیل لوتفوڵڵا نەسبی" توانی بە سەر وەرزشوانانی دیکەدا سەربکەوێ. ئوردوو و رکابەرییەکانی گەڵاڵەی پەرەپێدانی فیدراسیۆنی جیهانی رۆژەکانی ١٧ هەتا ٢٥ی جۆزەردانی ساڵی داهاتوو لە "ئیسلۆنی" بەڕێوە دەچێت. لەو خۆلە لە رکابەرییەکاندا، "ئاریا ئەمیری حوسێنی" مێر منداڵێکی دیکەی کورد لەرکابەرییەکانی گەڵاڵەی پەرەپێدانی فیدراسیۆنی جیهانی بە بەدەستهێنانی ١٠ خاڵ، پلەی پێنجەمی بۆ خۆی مسۆگەر کردبوو.