lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

مردنی گوماناویی کچە خوێندکارێکی کورد لە زانکۆی نازلووی ورمێ

مردنی  گوماناویی کچە خوێندکارێکی کورد لە زانکۆی نازلووی ورمێ

یەکێک لە کچە خوێندکارانی زانکۆی نازلووی ورمێ بە شێوەیەکی گوماناوی لە خەوتنگەی ئەو زانکۆیەدا گیانی لەدەست دا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› رۆژی شەممە رێکەوتی ١٠ ی رەشەمە، کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ تەرمی کچە خوێندکارێکی کورد بەناوی"شەیدا حاتەمی نوی" و کچی عەمەر، خەڵکی گوندی "نوی"ی سەربە شاری ورمێ، لە خەوتنگەی پەیمانگەی ئەندازیاریی کشتوکاڵیی نازلووی ورمێ‌دا دۆزرایەوە.

بەرپرسی زانکۆی نازلووی ورمێ هۆکاری گیان لەدەست دانی ئەو کچە خوێندکارەی بۆ خۆکوژی گەڕاندۆتەوە، بەڵام هاوڕێکانی بە دڵنیاییەوە دەڵێن، کە شەیدا خۆی نەکوشتووە. یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی شەیدا حاتەمی رایانگەیاندووە  سەری شەیدا شکێندراوە و دەستیشی بریندار بووە، کە ئەمە نیشانەی ئەوەیە، ویستوویەتی لە بەرامبەر بکوژەکەدا بەرگری لەخۆی بکات. سەرچاوەکە گوتیشیØ› برایەکی شەیدا پارێزەری گرتووە و لە رێگەی یاساییەوە بەدواداچوون بۆ پەروەندەی خوشکەکەی دەکات. شەیدا حاتەمەی تەمەن ٢٤ ساڵ و خوێندکاری کارناسیی باڵا، لە رشتەی "زمین شناسی"ی زانکۆی "نازلوو"ی سەربەو شارە بوو. لەلایەکی دیکەوە رۆژی رابردوو رێکەوتی ١٠ ی رەشەمە کچە خوێندکارێکی خەڵکی نۆدشە بەناوی پەروین حەقیری گیانی لەدەست داوە. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاری زیاتر لەسەر چۆنیەتی و شێوە و شوێنی گیان لەدەست دانی ئەو کچە خوێندکارە روون نەبۆتەوە.

185x225x18549.jpg.pagespeed.ic.Htl3amfxEl



10 ساڵ و 4 مانگ و 24 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مردنی گوماناویی کچە خوێندکارێکی کورد لە زانکۆی نازلووی ورمێ

مردنی گوماناویی کچە خوێندکارێکی کورد لە زانکۆی نازلووی ورمێ


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر