lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

سه‌ردانی لاوانی که‌جه‌که‌ له‌ ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سه‌ردانی لاوانی که‌جه‌که‌  له‌ ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رۆژی شه‌مه‌ ١٠ ی ره‌شه‌مه‌ی ١٣٩٢ی هه‌تاوی، کاتژمێر ٤ی ئێواره‌ شاندێکی ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رێز کاک فواد جه‌عفه‌ری به‌ر پرسی ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران پێشوازیان له‌ شاندی کۆمه‌له‌ی جه‌وانانی کۆما جفاکێن کوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رێز کاک جه‌مال کرد .

له‌و دیداره‌دا چه‌ندین باس و ته‌وه‌ر سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ناوچه‌که‌ به‌گشتی وهه‌ل و مه‌رجی سیاسی له‌ هه‌رکام له‌ پارچه‌کانی کوردستان به‌تایبه‌تی گفتوگۆیی له‌سه‌ر کرا و هه‌روه‌ها له‌ به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا سه‌باره‌ت به‌ کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌ی لاوانی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان که‌ ئه‌م سال ئه‌رکی به‌رێوه‌به‌ری له‌ ئه‌ستۆی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌لاتی کوردستانه‌ ئاوری لێ درایه‌وه‌ و  و هه‌ردوو شاند ته‌ئکیدیان له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ ده‌بێت ئه‌م سال هه‌وڵ بدرێت یه‌ک کۆنفرانس به‌رێوه‌ بچێت و ناکۆکیه‌کان وه‌لا بنرێت و یه‌کریزی لاوان پته‌وتربێت چونکوو په‌یامی کۆنفه‌رانس کۆده‌نگی و یه‌کریزی لاوانه‌ و ده‌بێت له‌و چوارچێوه‌دا هه‌نگاو هه‌ڵبگرین.

له‌ کۆتای دیداره‌که‌دا ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌له‌ی جه‌وانانی کوردستان پێداگیریان له‌ سه‌ر دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام کرده‌وه‌ و کاتژمێر ٦ی ئێواره‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ کۆتایی پێهات.
1690481_632150663518137_913670659_n


10 ساڵ و 8 مانگ و 19 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سه‌ردانی لاوانی که‌جه‌که‌ له‌ ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سه‌ردانی لاوانی که‌جه‌که‌ له‌ ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر