دوو ژنی کوردی خەڵکی ناوچەکانی سەقز و بۆکان بەهۆی کێشە بنەماڵەییەوە کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێنا. بەپێی راپۆرتی هەوالدەریی کوردپاØ› ژنێک بەناوی (مەهتاب خشتە) کچی سەلیم و تەمەن ٢٠ ساڵ بەهۆی کێشە لەگەڵ بنەماڵەی هاوسەرەکەی، هەوڵی خۆکوژی دا و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادارØ› مەهتاب خشتە خەڵکی گوندی قادرئاوای باخچە بووە، کە لەگەڵ کوڕێکی خەڵکی گوندی "ئایشێ گوڵان"ی سەربە شاری بۆکان ژیانی هاوبەشی پێک هێنابوو. سەرچاوەکە روونی کردەوەØ› مەهتاب بەر لە خۆکوژی لە رێگەی تەلەفۆنەوە باوکی ئاگادار کردۆتەوە، کە لەگەڵ بنەماڵەی هاوسەرەکەی کێشەی هەیەو پێی راگەیاندووە، کە دەمهەوێ بگەرێمەوە بۆ ماڵی خۆمان، بەڵام باکوی گوتوویەتی کە نابێ کاری وا بکەی و لە ئەنجامدا ناوبراو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لەلایەکی دیکەوە ژنێکی خەڵکی ناوچەی سەرشیوی سەقز بەهۆی کێشە بنەماڵەییەوە هەوڵی خۆکوژیدا و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا. ئەو ژنە، کە شوناسی روون نەبۆتەوە، دایکی دوو منداڵی تەمەن ٦ و ٣ ساڵان بووە، کە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٨ی رەشەممە لە رێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.