ژنە شاعیرێکی کورد لەشاری سنە بانگهێشتی ئیتلاعات کرا
سیمین چایچی ژنە شاعیری کوردی خەڵکی شاری سنە، لە بەرەبەری ٨ی مارسدا، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکرا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ١٢ی رەشەممە، پاش خۆ ناساندن بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، بەرەوڕووی لێپرسینەوەی مەئموورانی ئەمنیەتیی ئەو ئیدارەیە بوویەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردپای راگەیاندØ› سیمین چایچی ئاگادار کراوەتەوە، کە لە بەرەبەری ٨ی مارس(رۆژی جیهانیی ژنان) لە بەرێوەبردنی هەرچەشنە چالاکییەک بەو رۆژە خۆببوێرێت. سەرچاوەکە گوتیشی، هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران شەوی رابردوو چوونەتە بەر دەرکی ماڵی سیمین چایچی و پێیان راگەیاندووە، کە دەبێ کاتژمێر ٨ و نیوی بەیانی خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعات بناسێنێت. سیمین چایچی ساڵی ١٣٣٤ی هەتاوی لە شاری سنە لەدایک بووەو چەندین بەرهەمی چیرۆک ، شانۆنامە لە بواری منداڵان و کۆمەڵە شێعری کوردی هەیە.