له دوای کۆتایی شه‌ڕی سارد و داڕمانی بلوک و هه‌یمه‌نه‌ی سۆڤیه‌ت ، ولاتانی ناوه‌ند و رۆژهه‌لاتی ئوروپا له ژێر سێبه‌ری قورسی ئه‌و ئیمپراتوریه هاتنه ده‌ر و سه‌ربه خۆییان راگه‌یاند . ئێستا پۆتین سه‌رۆک کۆماری روسیا به ته‌مایه دیسان ئه‌و ئیمپراتۆریه له به‌رامبه‌ر ئامریکا و ئوروپادا دروست بکاته‌وه و ئه‌وولاتانه له ده‌وری خۆی کۆبکاته‌وه که پێشتر له سۆڤیه‌ت جیا بوونه‌وه و له‌و باره‌شدا هه‌ندێک سیاسیه‌تی نادرووست و چه‌واشه‌کارانه‌ی گرتۆته به‌ر که هاوشێوه‌ی سیاسه‌ته سه‌کوتکه‌رانه‌که‌ی ئیستالینه و ئامریکاش له به‌رامبه‌ردا بێ ده‌نگ.
دانه‌نیشتووه و هه‌ڵوێست و کارکردی خۆی هه‌یه . له ساڵی ١٩٩١ وه که ئۆکراین سه‌ربه‌خۆیی خۆی راگه‌یاندوه به‌رده‌وام له ژێر چاوه‌دێری و هه‌ڕه‌شه‌ی روسیا دا بووه . ساڵی ٢٠ ٠ ٤ ویکتۆر یانوکۆویچ که سه‌ر به روسیا بوو ، بوو به سه‌رۆک کۆمار به‌لام پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ساخته‌کاری له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هاته پێش به حوکمی پارله‌مان هه‌لبژاردنه‌کان به‌تاڵ کرایه‌وه و دیسان له سالی ٢٠ ٠ ٥ دا به چاوه‌دێری چه‌ندین وڵات و نوینه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک گرتووه‌کان هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ڕیوه چوو و بۆ یه‌که‌م جار که هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد ئه‌نجامدرا ، ویکتۆر یوشچنکۆ ره‌قیبی پێشووی یانوکۆویچ بوو به سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته . سالی ٢٠ ٠ ٤ و به‌دوای ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک له سه‌ر ساخته‌کاری حکومه‌ت له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا و ده‌رمانخواردکردنی ویکتۆر یوشچنکۆ ، ئالای نارنجی (حیزبی نیشتمانی) بووه ره‌مزی ناڕازییان و به ئاکار و نافه‌رمانی مه‌ده‌نی شوڕشێکیان به‌رپا کرد که به شورشی نارنجی ناسرا . پێشتر شۆرشی له‌و شێوه له چێکوسلاواکی ١٩٨٩ ، سێربیا له سالی ٢٠ ٠ ٠ ( شورشی ٥ ئۆکتۆبر ) ، له گورجستان له ٢٠ ٠ ٣ (شورشی گولی سوور) و هاوکات له ساڵی ٢٠ ٠ ٥ له قرقیزستان ( شورشی گوڵی لاله ) رویاندابوو که خاڵی هاوبه‌شی هه‌موویان (بێجگه قرقیزستان که تووشی توند و تیژی بۆوه ) ئه‌وه بوو که رژیمه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه که پێشتر به‌رنامه‌کانی کمونیستیان تیا به‌ڕێوه ئه‌چوو که‌وتنه به‌ر هروژمی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی ئازادیخواز ، چونکا گۆڕانکاری له سیسته‌می حکومه‌تیدا نه‌ده‌کرا وله به‌ڕێوه بردنی کار‌و باری وڵات و به تایبه‌ت بواری سیاسی و ئابووریدا تووش هه‌ڵه و شکست ببوون و دواتر هه‌ڵه‌ی تر وه‌ک ساخته‌کاری له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ئه‌بووه هۆی سه‌ر هه‌ڵدانی ناره‌زایه‌تیه کۆنه‌کان . ئه‌و جۆره شۆڕشانه که ئامانجیان به‌دیهێنانی گۆڕان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وڵاته به ئاکاری مه‌ده‌نی و به بێ خوێنرشتن ، به شۆڕشی ره‌نگی یان مه‌خمه‌ڵی ناسراون . ساڵی ٢٠ ١٠ بوو که دیسان یانوکۆویچ به پشتیوانی روسیا و ده‌ستکاری هه‌ڵبژاردنه‌کان هاته‌وه سه‌رکار و خاتوو یولیا تیمۆشێنکۆی خسته زیندان که سه‌روک وه‌زیرانی ئه‌وولاته بوو . تا ئه‌وه‌ی حه‌وتوویه‌ک له‌مه‌وبه‌ر و به دوای شورشی خه‌ڵک و هه‌ڵاتنی یانکۆویچ بۆ روسیا ، به ده‌نگی پارله‌مانی ئۆکراین ئازاد کرا .
ئۆکراین که دووهه‌مین وڵاتی گه‌وره‌ی ئوروپا له دوای رووسیایه ، به هۆی پێگه‌ی ئیستراتیژیکی و سیاسی له ئوراسیا و دراوسێیه‌تی له گه‌ڵ رووسیا گرینگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له جیهاندا و هه‌ر بۆیه‌ش شۆرشی ئه‌مجاره‌ی خه‌ڵکی ئۆکراین و دوورکه‌وه‌تنه‌وی له رووسیا و نزیک بوونه‌وه‌ی له رۆژئاوا و ئامریکا زۆر گرینگه و کاریگه‌ریه‌کانی هه‌ر له ئێستاوه له جیهاندا و به تایبه‌تی له ناوچه‌ی ئوراسیا به‌دی ئه‌کرێت و به‌و پێیه‌ش کاریگه‌ریی له سه‌ر ئێران ده‌بێت .
له مانگی پیشوودا و له سه‌ر پێمل نه‌بوونی یانوکۆویچ بو به‌ستنی گرێبه‌ستی ئابووری له‌گه‌ڵ ئوروپا و ناچارکردنی خه‌ڵک به قه‌بوولی مه‌جموعه‌یه‌ک گرێبه‌ستی سیاسی و نیزامی و ئابووری له‌گه‌ڵ رووسیا و دژی قازانجه‌کانی خه‌ڵکی ئۆکراین ، دیسانه‌وه سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی سیاسی ده‌ستی پێکرده‌وه و داخوازیه‌کانی خه‌ڵک له سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دیموکراسیانه‌ی وڵات و چوون بۆ ناو یه‌کیه‌تی ئوروپا و راگرتنی گرێبه‌سته‌کانی ئابوری و سیاسی له‌گه‌ڵ رووسیا زه‌ق کرانه‌وه .
له دوای سه‌رکووتی بێره‌حمانه‌ی خه‌لکی ئێران له ٣٥ سالی رابردوودا و به تایبه‌ت ناڕه‌زایه‌تیه‌کان به ساخته‌کاری له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی ٨٨ ، به‌رپرسانی رژیم پێیان وابوو که به‌و فێڵ و سه‌رکوته ، ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان بۆ هه‌تایه بیمه کراوه و ئیتر که‌س ناتوانێ دژی کاره‌کانیان ناڕه‌زایه‌تی بنوێنێ . به‌هاری عه‌ره‌بی و شۆڕشی ئۆکراین ئه‌و خه‌یاڵه‌ی پوچه‌ڵ کردنه‌وه و له تازه‌ترین باس‌دا پوورمحه‌مه‌دی که راوێژکاری حه‌سه‌ن رۆحانی و وه‌زیری داده‌وه‌ریه و ده‌ستێکی باڵای له کوشتاری خه‌ڵکانی بێ تاوانی ئێران‌دا هه‌یه نیگه‌رانی خۆی له شۆڕشی نارنجی ٢ ی ئۆکراین ده‌ربڕیوه و ووتویه‌تی که" دوستانی رژیم له‌و باره‌وه خه‌م و نیگه‌رانیان نه‌بێ ". دیاره ئه‌گه‌ر ئه‌و رووداوه ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیمی نیگه‌ران نه‌کردایه پێویست نه‌بوو که وابڵێن . سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی ئۆکراین له‌وباروه بۆ سه‌رانی رژیم نیگه‌رانی هێنه‌ره چونکه ئه‌وان پێیان وابوو که به هاتنه سه‌رکاری حکومه‌تێکی سه‌ر به روسیا له ئۆکراین و زیندانی کردنی کاربه‌ده‌ستانی پێشوو و چالاکوانانی مافه مه‌ده‌نیه‌کان ئیتر سه‌رهه‌ڵدانی شورشێکی تر مه‌حاڵه و بۆیه خویان دڵخۆش کردبوو که له ئێرانیش به هه‌مان شێوه له دوای سه‌رکوتی ساڵی ٨٨ ئه‌توانن پاڵی لی بده‌نه‌وه و ئه‌رخه‌یان بن که هیچ ناڕه‌زایه‌تیه‌ک روو نادات چ بکات به شۆڕشی جه‌ماوه‌ری .
به‌هاری عه‌ره‌بی و شۆرشی ئۆکراین و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی خه‌ڵکی ئیسفه‌هان و خورم ئاباد و به تایبه‌ت به‌ختیاریه‌کان ئاخونده‌کانی نیگه‌ران کردووه که نه‌کات شوڕشێکی گه‌وره‌تر له رێ دابێت . بێگومان نیگه‌رانیه‌که‌یان به جێیه ، چونکه چوار مانگ له‌وه پێش که ناڕه‌زایه‌تیه‌کان به شێوه‌یه‌کی ئاسایی له ئۆکراین سه‌ری هه‌ڵدا پێشبینی ئه‌م رۆژه نه‌ده‌کرا . بریار وابوو له سالی ٢٠ ١٥ دا هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ڕێوه بچێت و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی هه‌رجۆره ناڕه‌زایه‌تیه‌ک بۆ کاتی هه‌لبژاردنه‌کان پێشبینی ده‌کرا ، نه‌ک ئیستا . گه‌رچی زۆر که‌س وای لێک ئه‌ده‌نه‌وه که ئه‌وه گه‌ڵاڵه‌یه‌که به ده‌ستکیسی ئامریکا و بۆ فشار خستنه سه‌ر هه‌ڵوێستی رووسیا له هه‌مبه‌ر سوریا وئێران و له درێژه‌ی به‌رنامه‌کانی ئامریکا دایه بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئۆراسیا و جیهان به لای خۆیدا و به تایبه‌ت له‌ئێستادا که به هاوکاری تورکیا ئه‌یهه‌وێت پڕۆژه‌ی خه‌تی لوله‌ی گازی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ئوروپا به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت .به‌ڵام راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی جیهان به گشتی و وڵاته داخراوه‌کان به تایبه‌تی یه‌ک له دوای یه‌ک خۆیان له به‌ند و سته‌می دیکتاتۆر و سته‌مگه‌ران رزگار ئه‌که‌ن و وڵاتانێکی وه‌ک روسیا و چین له‌وه زیاتر ناتوانن و ناشبێت ده‌ست به سه‌ر ئیراده و خواستی گه‌لانی ئازایخوازدا بگرن و پشتوانی له رژیمه دیکتاتور و خوێنڕێژه‌کانی جیهان بکه‌ن .
لێره‌دا له سه‌ر پێشه‌کی سه‌روه چه‌ند ده‌رسێکی تری گورانگاریه‌کانی ئۆکراین دێنینه به‌ر باس و دیاره له موعاده‌لاتی جیهانیدا ده‌رس و کاریگه‌ری زیاتری تیا به‌دی ئه‌کرێت :
١. پشت به‌ستن به وڵاتی ده‌ره‌کی هه‌رگیز له مه‌سڵه‌حه‌تی ئه‌و وڵاته تازه پێگرتووانه‌دا نیه . رووسیا تا ئیستا هه‌تا سه‌ر له پشت هیچ وڵاتیک نه‌بوو و ئه‌گه‌ر مه‌سڵه‌حه‌تی که‌وتبێته مه‌ترسیه‌وه به له‌شکر کێشی سه‌ربازی کێشه‌کانی ئاڵوزتر کردووه . هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌ربه‌خۆیی ئۆکراین ، رووسیا رێی له پێشکه‌وتنی زیاتری ئه‌و وڵاته گرتووه ، چونکه رووسیا به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی لا مه‌به‌سته . له باره‌ی ئێرانیشه‌وه ئه‌و وابه‌سته‌یی و پێمل بوونه‌ی رژیمی ئاخوندی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی مۆسکۆ به سودی خه‌ڵکی ئێران نه‌بووه و هه‌موو پشتگریه‌کانی رووسیا له ئێران له سه‌ر رقه‌به‌ری ئه‌ووڵاته بووه له‌گه‌ڵ ئامریکا ، نه‌ک له سه‌ر ئه‌ساسی یاسا جیهانیه‌کان و په‌یوه‌ندیه دیپلۆماتیکه‌کان . ده‌رسێکی ئوکراین ئه‌وه‌یه که پشت به‌ستن به روسیا نابیته هۆی ئه‌وه‌ی دیکتاتوره‌کانی سه‌ر به روسیا له روبه‌روو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکانی خۆیان له ئه‌مان دا بن و پشت به‌ستن به روسیا گه‌ره‌نتیه‌ک نیه بۆ مانه‌وه‌یان له سه‌ر ده‌سه‌ڵات .بۆیه ه‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به جێی پشت به‌ستن به روسیا و چین ، ئه‌بوایه پشتیان به خه‌ڵکی خۆیان و له خزمه‌ت به‌دیهێنانی داخوازیه‌کانی خه‌ڵکه‌که‌یان بوایه نه‌ک به جێهێنانی ئه‌مری کاربه‌ده‌ستانی کرێملین .
٢. سه رکوتی بێڕه‌حمانه و زیندانی کردنی ئازایخوازان و راوه‌دوونانی چالاکوانانی مافی مرۆڤ نابێته گه‌ره‌نتی سه‌رهه‌ڵنه‌دانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و شوڕشه‌کان ، وه‌ک چۆن دیسان له ئۆکراین به شیوه‌ی سالی ٢٠ ٠ ٤ سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ری گه‌یشته‌وه ئه‌نجام .
٣. پشت به‌ستن به ئه‌رته‌شی به‌هێز نابێته هۆی ئه‌وه‌ی دیکتاتوره‌کان له سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه . ئۆکراین له دوای رووسیا گه‌وره‌ترین ئه‌رته‌شی ئوروپای هه‌یه ، به‌ڵام یانوکۆویچ ناچار بوو له وڵات هه‌ڵێت و په‌نا بۆ رووسیا ببات ، چونکا ئه‌رته‌ش تا سه‌ر له به‌رانبه‌ر خواستی هاوبه‌ش و جیدی جه‌ماوه‌ردا ناوه‌ستێته‌وه .
٤. سه‌رکوتی ناڕه‌زایه‌تی گشتی و جوڵه‌ی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ، به مانای ئه‌وه نیه که ده‌بێت له‌وه به‌دوا خه‌ڵک بۆ رزگار بوون له سته‌می دیکتاتۆره‌کان به هیوای ده‌ست تێوه‌ردانی نیزامی ده‌ره‌کی بن و یان شه‌ڕی ناوخۆیی هه‌ڵگیرسێت ، به‌ڵکو ده‌بێ شێوازی کۆن و نۆێ به کار بهێنرێت و ناڕه‌زایه‌تی گشتی سه‌ر شه‌قام و گرتنی دامه‌زراوه حکومه‌تیه‌کان له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه له سه‌ر ئه‌ساسی به‌ربه‌رکانێی توند و تیژی پارێز بکرێته شێوازکی سه‌ره‌کی خه‌بات و هه‌وڵ بۆ رزگاری.
٥. چالاکی NGO کان و راگه‌یاندنی به‌رده‌وام له سه‌ر داخوازیه‌کانی ناڕازییان و هه‌روه‌ها پشتگری مه‌عنه‌وی ئامریکا و یه‌کیه‌تی ئوروپا له گۆڕانکاریه‌کانی ئۆکراین ، ئه‌و جوڵه‌ی به قوه‌ت کرد و روحێکی تازه و کارای پێدا . راکێشانی رای جیهانیان و ئه‌و دامه‌زراوه مه‌ده‌نیانه و پشتیوانیان بۆ ئه‌نجامی کاری شیاو له کاتی ناره‌زایه‌تیه‌کان بۆ ئێمه‌ش پێویسته .
٦. رووسیا به‌م شکسته ئه‌بێت له به‌ره‌ی ئێران و سوریا که‌مێک پاشه‌کشه بکات له به‌ر ئه‌وه‌ی کێشه‌کان له سنووره‌کانی نزیک بۆته‌وه و مه‌ترسی درووست کردووه بو سه‌ر هه‌ڵدانی ناڕه‌زایی خه‌ڵکی رووسیا دژی گه‌نده‌ڵی و دیکتاتۆریه‌تی پوتین . رژیمی ئاخوندیش بۆی ده‌رکه‌وتووه که نابێت له‌وه زیاتر له سه‌ر کێشه ناوه‌کیه‌که‌ی پشت به روسیا ببه‌ستیت و جه‌ماوه‌ری ئێرانیش باش ئه‌و بابه‌ته‌یان هه‌ست پیکردووه و ئه‌بێت شکست و پاشه‌کشه‌کانی یه‌ک له دوای یه‌کی روسیا و رژیم به هه‌ند وه‌ربگرن