بەڕێوەچوونی حوکمی " لێدانی قامچی"ی مامۆستایەکی کورد لەشاری سنە
ئیجرای ئەحکامی دادگوستەری شاری سنە، حوکمی لێدانی قامچی(شەلاق)ی ئەندامێکی کانوونی سینفی مامۆستایانی ئێرانی بەڕێوە برد. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، پەیمان نۆدینیان ئەندامی هەیئەت مودیرەی ئەنجومەنی سینفی مامۆستایانی کوردستان و ئەندامی کانوونی سینفی مامۆستایانی ئێران، لە لقی ئیجرای ئەحکامی دادگوستەری شاری سنەدا، ٢٠ زەربە قامچی لێدرا. ئەو چالاکە فەرهەنگییە بە تۆمەتی "بێرێزی کردن بە مەئمووری دەوڵەت لەکاتی بەڕێوەبردنی ئەرکەکانیدا" لەلایەن لقی ١٠ ٥ی دادگای شاری سنەوە بە زیندانیی هەڵپەسێردراو و لێدانی قامچی مەحکووم کرابوو. ئەو مامۆستا کوردە لە ساڵی ١٣٨٤وە هەتا ١٣٨٧، هاوڕێ لەگەڵ موختار ئەسەدی چالاکی فەرهەنگیی کورد، بۆ ئوستانی زەنجان دوورخرابوویەوە. پەیمان نۆدینیان مانگی پووشپەڕی ساڵی ١٣٩١ هاوڕێلەگەڵ ١٠ مامۆستای دیکە و لە ئەندامانی ئەنجومەنی سینفی مامۆستایانی کوردستان بانگهێشتی لقی ٥ی دادگای شاری سنە کرابوون. ئەو ٩ چالاکە فەرهەنگییە هاوینی ساڵی ١٣٩٠ یش لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە لێپێچینەوەیان لەگەڵ کرابوو.