کوڕی محەمەد ئاغا سەرۆکی عەشیرەتی شکاک بوو.
ئەم عەشیرەتە لە دەوروبەری ورمێدا ئەژین.سمایل ئاغا و جەعفەری ئاغای برای.زۆرجار دژی زۆرکاریی دامودەزگای بنەماڵەی پاشایەتیی قاجار ڕائەپەرین و خەباتیان ئەکرد.سمایل ئاغا دوای کوژرانی جەعفەر ئاغا، درێژەی بە خەباتدا و توانی دەست بەسەر ورمێ وسەڵماس و خویێ سابلاغ و شنۆ و زۆر شوێنی تردا بگرێ،هەروەها لە سالی ١٢٩٩ ی هەتاوی(١٩٢٠ ز) کۆمارێکی سەربەخۆی دامەزراند بە ناوی(کۆماری ئازادستان)کە تەنیا چەند مانگی خایاند و رۆژنامەیەکی بە ناوی(کورد) لە ورمێ دەرچوو،کە زمانحالی ئەو کۆمارە بوو .سمکۆ چۆن لە مردن رزگاری بوو
ناردنی بۆمبێک بۆ سمکۆ،
بانەمەڕی(١٢٩٨) واتە(١٩١٩ز)(مکرم الملک) جێگری ئوستانداری ئازەربایجان بە هاوکاریی ئەرمەنیەکان
بۆمبێک ساز ئەکاو لە پاکەتێکدا ،بە پۆستدا ئەینێری بۆ سمایل ئاغا لە(چهریق)، واتە شیرینییە و هی
خەسوویەتی و بۆ کچەزا چکۆلەکەی خۆی ناردووە،بەڵام سمایل ئاغا ئەوەندە سافیلکە نەبووە لەو فێڵە نەگا
کاتێک پاکەتەکە وەرئەگرێ نایکاتەوە و ناهێلێ کوڕە چکۆلەکەشی بی کاتەوە.
دەیدا بە کەسێک لە تەنیشت خۆیەوە بزانێ چی تێدایە. کاتێک ئەو کەسە دەزووی پاکەتەکەوە ئەکاتەوە،
تیشکێکی کەمی لێ ئەبێتەوە.
سمکۆ خێرا شەقێک لە پاکەتەکە هەڵ ئەداو کوڕەکەی لە باوەش ئەگرێ و خۆی ئەدا بە زەویدا.
چەند هەنگاو لەولاترەوە،بۆمبەکە ئەتەقێ و عەلی ئاغای برای و چەند کەسی دیکە ئەکوژرێن و،
سمکۆ لە مردن دەرباز ئەبێ.
—————————-
سمکۆ ناوی ئیسماعیلە و کوڕی محەمەد پاشای کوڕی عەلی خانی کوڕی ئیسماعیل ئاغای شکاکە و بنەماڵەکەیان لە مێژەوە گەورە و دەسەڵاتداری خێڵی شکاک بوون. سمکۆ ساڵی ١٨٨٧ لەدایک بووە و پاش مردنی باوکی و جەعفەر ئاغای برای، سەرکردایەتی شکاکی گرتۆتە دەست و لەدوای جەنگی یەکەمی جیهانییەوە هاتۆتە کۆڕی خەبات و کوردایەتییەوە. هەرچەندە لە ساڵانی جەنگی یەکەمی جیهانیدا سمکۆ لە هیچ چالاکییەکی سیاسی بەشداری نەکردبوو، بەڵام هێزەکانی ڕووسیا گرتیان و دووریان خستەوە بۆ شاری تفلیس و دواتر ئازادیان کرد بەو مەرجەی لە خۆی دابنیشێ و هیچ هەڵوێستێک دژی ڕووسەکان نەنوێنێت.
—————————-
شۆڕشی سمکۆ
کە جەنگی یەکەم کۆتایی هات سمکۆ وەک سەرکردەیەکی سیاسی ناوی دەرکرد و لەپێناو دامەزراندنی ئیدارەیەکی کوردیدا ساڵی ١٩١٩ شۆڕشی بەرپاکرد و گەلێ ناوچەی گرنگی خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە، ساڵی ١٩٢١ لە ئەنجامی لەشکرکێشییەکی گەورەی هێزەکانی حکومەتی ئێراندا سمکۆ ناچار بوو پاشەکشێ بکات و پەنا بەرێتە بەر تورکیا. ساڵی ١٩٢٤ بە بڕیارێکی لێبوردن گەڕایەوە ئێران و ساڵی ١٩٢٦ جارێکی تر شۆڕشی بەرپاکردەوە. بەڵام ئەمجارەشیان شۆڕشەکەی تێکشکاو ماوەیەک لە تورکیادا بە دەستبەسەری مایەوە. پاش ئازاد کردنی گەڕایەوە ئێران و ساڵی ١٩٣٠ بە پیلانێکی کاربەدەستانی ئێران لە شاری شنۆ کوژرا، بەمەش شۆڕشەکەی شکاک کۆتایی هات کە یانزە ساڵ درێژەی کێشابوو.
ئازاد ڕەواندوزی