مه‌حکومیه‌تی ٩ مامۆستا و چالاکی کرێکاری
٩ که‌س له چالاکانی کرێکاری و مامۆستایانی ئیسفه‌هانی له دادگای پێداچوونه‌وه به ٧٤ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حکوم کراون. به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، ٥ که‌س له‌و تۆمه‌تبارانه به ناوه‌کانی، عه‌لی ره‌زا ره‌زایی، عه‌لی هاشمیپوور، حه‌یده‌ر عه‌لی ره‌زایی، ئیبراهیم نووری و غۆلامره‌زا ره‌حمانی رۆژی ٩ی رێبه‌ندانی ١٣٩٢ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌کانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کران و بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاری له‌نجان گوازرانه‌وه. جێگه‌ی باسه که له رێکه‌وتی ٢٦ی بانه‌مه‌ڕی ١٣٨٩ هێزه‌کانی ئه‌منییه‌تی ئیسفه‌هان ١٣ مامۆستا و چالاکی کرێکارییان ده‌ستبه‌سه‌ر کرد و خستیاننه ژێر قۆرسترین شکه‌نجه تاکوو به په‌یوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی دان بنێن که دواتر به دانانی بارمته ئازاد کران.
![20143615593526696181_%D8%AF%D8%B3%D8%AA%DA%AF%DB%8C%D8%B1%DB%8C-%D9%88-%D8%B2%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C-%DA%A9%D8%B1%D8%AF%D9%86-%D9%81%D8%B9%D8%A7%D9%84%D8%A7%D9%86-%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DA%AF%D8%B1%DB%8C-%D8%A2%D8%B1%D8%B4%DB%8C%D9%88](http://www.mojahedin.org/images/2014/20143615593526696181_%D8%AF%D8%B3%D8%AA%DA%AF%DB%8C%D8%B1%DB%8C-%D9%88-%D8%B2%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C-%DA%A9%D8%B1%D8%AF%D9%86-%D9%81%D8%B9%D8%A7%D9%84%D8%A7%D9%86-%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DA%AF%D8%B1%DB%8C-%D8%A2%D8%B1%D8%B4%DB%8C%D9%88.jpg)