خۆکوژیی لاوێکی کورد لەناوچەی ورمێ
لاوێکی کوردی تەمەن ٣١ ساڵ لەیەکێک لە ئاواییەکانی سەر بە شاری ورمێکۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ١٦ی رەشەمە هاووڵاتییەک بە ناوی مەهدی قاسمی کوڕی ئیسماعیل و خەڵکی ئاوایی "بالا"ی ناوچەی ورمێبە زەبری چەک کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە. مەهدی قاسمی خێزاندار و باوکی دوو کچ بووە، کە بە چەکی تاپڕ هەوڵی خۆکوژی داوە لە ئەنجامدا بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی. هەر لەدرێژەی بەردەوامیی خۆکوژیی لاوانی کوردا، شەوی دووشەممە رێکەوتی ١٢ی رەشەمە لاوێک بەناوی عارف قادری، تەمەن ٢٠ ساڵ و کوڕی لوقمان قادری، کە خەڵکی پیرانشار بوو، لەناو ماڵەکەی خۆیاندا خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.