lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

ئەمنیەتیی کردنی دۆخی شاری سنە و برینداربوونی لاوێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان

ئەمنیەتیی کردنی دۆخی شاری سنە و برینداربوونی لاوێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان

ماوەی چەند رۆژە دۆخی شاری سنە بە هێزێکی زۆری نیزامی و لیباس شەخسی ئەمنیەتی کراوە و لاوێکی کوردی خەڵکی ئەو شارەش بە تەقەی ئەو هێزانە بریندار کراوە.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٠ ‌ی رەشەممە هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەناو شاری سنە بەبێ‌ هۆکارێکی روون تەقەیان لەماشێنێک کردبوو، کە شۆفێری ماشێنەکە تووشی برینداری هاتبوو. بەوتەی شایەتحاڵان، ئەو لاوە کوردەی خەڵکی شاری سنە پاش ئەوەیکە بریندار کرابوو، ماشێنەکەی بەجێهێشتووە و لەدەست مەئموورەکان هەڵاتووە.

هاووڵاتییەکە راگەیاندووە، ماوەی ١٠  رۆژە دۆخی شاری سنە بە تەواوەتی ئەمنیەتی کراوە و هاتووچۆی خەڵک و ماشێنەکان کۆنترۆڵ دەکرێن. ئەو هاووڵاتییە ئەوەشی خستۆتەڕوو، شەقامی ئازادەگانی شاری سنە ( مەیدانی ئیمام شافێعی ـ مەیدانی کوهنەوەرد) زۆرترین هێزی نیزامی تێدا جێگیر کراوە. ئەو هاووڵاتییە کە نەویست ناوی ئاشکرا بکرێ‌ت گوتیشی، تەقەکردنی هێزە نیزامییەکان لەو لاوە کوردە، پەوەندیی بەو ئەمنیەتی کردنەی شاری سنەوە بووە.

هەر لەو پەوەندییەدا سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی لەوە کردووە،"دەنگۆی ئەوە هەیە کە کەسێکی پایەبەرزی حکوومەتی ئێران بە نهێنی هاتبێتە شاری سنەوە". سەرچاوەکە وتوویەتی: ئەگەری ئەوە هەیە عەلی خامنەیی رێبەری حکوومەتی ئێران بە مەبەستی چارەسەریی نەخۆشییەکی سەردانی شاری سنەی کردبێت".

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە رێبەری حکوومەتی  ئێران " نەخۆشی شێرپەنجەی پڕۆستات"‌ی هەیە و پزیشکەکان گۆڕینی کەش و هەوایان بە عەلی خامنەیی پێشنیار کردووە.

300x180x17995.jpg.pagespeed.ic.jRFR7SkFBN



10 ساڵ و 4 مانگ و 15 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەمنیەتیی کردنی دۆخی شاری سنە و برینداربوونی لاوێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان

ئەمنیەتیی کردنی دۆخی شاری سنە و برینداربوونی لاوێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر