لاوێکی پیرانشاری بەهۆی سەرما و سۆڵەوە رەق هەڵات
هاووڵاتییەکی پیرانشاری لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بە هۆی سەرما و سۆڵەوە گیانی لەدەست دا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییکوردپا، شەوی رابردوو رێکەوتی ١٩ی رەشەمە لاوێک بەناوی "سالار بیکشۆ"، تەمەن ٢٨ ساڵ و کوڕی عوسمان و خەڵکی پیرانشار بەهۆی سەرماوە رەق هەڵاتووە و لە ئەنجامدا بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی. ئەو لاوە لەشوێنێک بەناوی "کانی خودا" لەسنووری کوردستانی ئێران و هەرێمی کوردستان تووشی ئەو رووداوە بووە و تەرمەکەی لەلایەن خزم و کەسەکانی دۆزراوەتەوە. هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە تەرمی "سالار" رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە و لەنەخۆشخانەی پیرانشار راگیراوە. هاووڵاتیان و کۆڵبەرانی کورد بە بەردەوامی لەکاتی سەرما و سۆڵەدا تووشی رووداوی لەم چەشنە دەبن و هێندیک جاریش بۆ ماوەی چەندین رۆژ تەرمەکانیان نەدوزراوەتەوە.
هاووڵاتییەکی پیرانشاری لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بە هۆی سەرما و سۆڵەوە گیانی لەدەست دا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییکوردپا، شەوی رابردوو رێکەوتی ١٩ی رەشەمە لاوێک بەناوی "سالار بیکشۆ"، تەمەن ٢٨ ساڵ و کوڕی عوسمان و خەڵکی پیرانشار بەهۆی سەرماوە رەق هەڵاتووە و لە ئەنجامدا بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی. ئەو لاوە لەشوێنێک بەناوی "کانی خودا" لەسنووری کوردستانی ئێران و هەرێمی کوردستان تووشی ئەو رووداوە بووە و تەرمەکەی لەلایەن خزم و کەسەکانی دۆزراوەتەوە. هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە تەرمی "سالار" رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە و لەنەخۆشخانەی پیرانشار راگیراوە.
هاووڵاتیان و کۆڵبەرانی کورد بە بەردەوامی لەکاتی سەرما و سۆڵەدا تووشی رووداوی لەم چەشنە دەبن و هێندیک جاریش بۆ ماوەی چەندین رۆژ تەرمەکانیان نەدوزراوەتەوە.