جەنگی ڤێتنام
ش.ک
جەنگی ڤێتنام ساڵی ١٩٥٤ز و ، شکستی سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسا له شه‌ڕی هیندۆچینی (١٩٤٦-١٩٥٤) بۆ گێرانه‌وه‌ی ڤیێتنام ، زلهێزه‌کان له جنێڤ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ک له ڤیێتنام و لاوس و که‌مبۆدیا کۆبوونه‌وه بۆ وتوێژکرن بۆ کۆتایی هێنان به‌م ململانێیه. له ناو به‌نده‌کانی تردا، ڕێکه‌وتنامه‌که که به ڕێکه‌تننامه‌ی جنێڤ ناسرا دابه‌شبوونێکی کاتی ڤیێتنام بۆ دوو به‌شی باکوور و باشوور دابین ده‌کات: له‌به‌شی باکوری دا ڤیت مین که گروپیێکی کۆمۆنیستی بوون و داوای سه‌ربه‌خۆیی ڤیێتنامیان ده‌کرد هه‌بوون و له‌به‌شی باشوریشیدا فه‌ڕه‌نسی‌یه‌کان و ڤیێتنامی یه لایه‌نگره‌کانیانی تێدابوون.
بۆ ڕێگه‌گرتن له دابه‌شبوونی هه‌میشه‌یی ئه‌و وڵاته ڕێکه‌وتنه‌که پێشنیازی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی نیشتمانی ده‌کرد له‌ساڵی ١٩٥٩ز به مه‌به‌ستی یه‌کخستنه‌وه‌ی وڵاته‌که. کاتێکیش ڤیێتنامییه‌کانی باشوور ئه‌نجامدانی وه‌ها هه‌ڵبژاردنێکیان ڕه‌تکرده‌وه چونکه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌زانرا که گروپی ڤیت مینه ئه‌یباته‌وه، ڤیێتنامییه‌کانی باکوور ده‌ستیان کرد به له کارخستنی ڤیێتنامی باشوور.
ساڵی ١٩٥٩ز جه‌نگی ڤیێتنام ، ڤیێتنامی باکووری کۆمۆنیست و به‌ره‌ی ڕزگاریخوازی ڤیێتنامی -که گروپێکی ناسیۆنالیستی بوون و بنکه‌که‌یان له باشوری ڤیێتنام بوو-خسته یه‌کبه‌ره‌وه دژبه ڤیێتنامی باشوور.ساڵی ١٩٦٥ز ئه‌مریکا هێزی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی ڤیێتنام کرد بۆ یارمه‌تیدانی باشووره ڤیێتنامی باشوور. ململانێیه‌کی درێژ خایه‌ن و خوێناوی که به جه‌نگی ڤیێتنام ناسرا ڕوویدا و تا ساڵی ١٩٧٥ی خایاند. پێش کۆتایی هاتنی به وڵاتانی دراوسێ (لاوس و که‌مبۆدیا)دا بڵاو بووه‌وه و تا دره‌نگانێک دوای ١٩٧٥ز درێژه‌ی کێشا. له که‌مبۆدیا جه‌نگه‌که بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ناسراو به "خمێر رۆگ" به سه‌رکردایه‌تی پۆل پۆتی گه‌یانده ده‌سەڵات که ڕژێمه‌که‌ی ڕه‌شه کوژی (جینۆساید)ێکی به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ی هێنا. له‌م کاتانه‌دا ، له‌ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌کان جیهانی شیوعیه‌ت دووباره خۆی به‌شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر ته‌شکیله کرده‌وه له ئه‌نجامی دابه‌شبوونی تاڵ و ئاشکرای به‌ره‌و زیادچووی نێوان یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و چین.
12 ساڵ و 4 مانگ و 11 ڕۆژ و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش
جەنگی ڤێتنام
جەنگی ڤێتنام