هێزە نیزامییەکانی مەریوان دەستیان بەسەر ژمارەیەکی بەرچاو مەڕ و ماڵاتدا گرت
١٠ ٠ سەر مەڕی هاووڵاتییەکی مەریوانی لەلایپەن هێزە نیزامییەکانی سەر سنوورەوە دەستی بەسەردا گیرا. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢١ی رەشەممە لەخاڵی سنووریی پیران ـ حەوزی کانی کەوە، ئەو ١٠ ٠ سەر مەڕ و ماڵاتە زەوت کراوە. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو مەڕ و ماڵاتە زەوتکراوانە بە مەبەستی سەربڕین رەوانەی کوشتارگا کراون و خاوەنی ئەو ئاژەڵانە سەرەڕای بەدواداچوونی هیچ وڵامێکی وەرنەگرتۆتەوە. سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو مەڕ و ماڵاتانە بەمەبەستی لەوەڕاندن بردرابوونە خاڵی سنووریی پیران و لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزیی مەریوانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە. زۆرجار هێزە نیزامییەکان بەتایبەت سپای پاسداران بەبیانووی نزیک بوونەوەی مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتییان لە سنوورەکان یان بەزاندنی سنوور، دەست بەسەر ئەو ئاژەڵانەدا دەگرن