چێشتی مجێو‌ر ژینامەی خۆنوسی مامۆستا هەژار (عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی)یە که تێیدا باسی سه‌رگوزشته‌کانی ژیانی خۆی ده‌کات. ئەمە یەکێک لە دەگمەن پەڕتووکی ئۆتۆبیۆگرافی بە زمانی کوردییە کە مامۆستا هەژار بە زمان و گێڕانەوەیەکی شیرین باسی خۆی و بەسەرهاتەکانی کردوە.
هۆکاری ناو لێنان
جاران مجێوری مزگەوت برماوەی خواردنی خەڵکی کۆ ئەکردەوە و لە مەنجەڵێکی ئەنا و تێکەڵی ئەکردن کە پێیان ئەوت "چێشتی مجێو‌ر ".مامۆستا هەژار ئەڵێ چیڕۆکی ژیانی وەک چێشتی مجێو‌ر وایە . هەر وەها ئەڵێ نە دەمی رودانی بەسەر هاتەکانی لە بیر ماوە نە ئەتوانێ یەک بە دوای یەکا بە زنجیر بیانگێرێتەوە کەواتە وەک چێشتی مجێو‌ر تێکەڵاو گێڕاونیەوە . ئەم بەسەرهاتانە و باسانەی ناو پەڕتوکەکە یان بەسەر هاتی مامۆستا هەژار هی خۆیەتی یان لە دەمی دوستان و برادەرانی قۆزتۆتەوە . مامۆستا هەژار سەرەتا ویستویەتی ناوی بابەتەکەی بنێ "قانگ لاشک " ، "با بردەڵە" یان "بۆت برێم" بەڵام دوای ناوی "چێشتی مجێو‌ر" ی داناوە کە بە وتەی خۆی : پڕ بە پێستیەتی.
به‌رکوڵێک له «چێشتی مجێو‌ر»
• ده‌گه‌ڵ زه‌بیحی دووبه‌دوو زمانێکمان دروست کردبوو که تێک ده‌گه‌یشتین و که‌س تێمان نه‌ده‌گه‌یشت. ڕۆژێک که به‌و زمانه قسه‌مان ده‌کرد، کابرایه‌ک گوێی لێ بوو. ڕووی کرده کابرایه‌کی دیکه و گوتی: ــ ئاخر بۆچی ئاخر زه‌مان نییه? ئه‌و سه‌گبابانه به زمانی جووله‌کان قسه ده‌که‌ن، ده بڵێ له کوێی فێر بوون?!(ل63)
•ڕۆژێک باران ده‌باری. کابرایه‌ک له شه‌ودا بانگی له که‌ڵه‌که‌وان کردبوو بی په‌ڕێنێته‌وه. کابرامان گرت: ــ چکاره‌ی? ــ فه‌قیرم و له خێر ده‌گه‌ڕێم. براده‌ران که‌وتنه ته‌حقیقات و نووسین. زۆریان گوت فایده‌ی نه‌بوو. شه‌و به ده‌نگێکی وا که گوێی لێ بێ گوتم: ــ ئه‌رێ به شه‌و کێ ده‌توانێ به پێنج گولله نیشان بپێکێ? ئه‌و کابرایه بێنن، دایکه‌ین، بزانین کێ ده‌ستی ڕاسته! کابرا کردیه هاوار: ــ باوکم مه‌مکوژن، به خوا من جاسووسی عه‌جه‌مانم. کوتری نامه‌به‌ر ده باخڵم ده‌نێم، خه‌به‌ریان بۆ به کۆتردا ده‌نێرمه‌وه. ناردوویانم بزانم ئێوه چه‌ند که‌سن و له کام خانوودا ده‌ژین.
کابرامان نارده سابڵا‌غ. (ل76)
• جارێک شێخولیسلامی باوکی هێمن له ڕاو بووه، که‌روێشکێک به ته‌ماڵ دۆزراوه‌ته‌وه، نۆکه‌رێکی گوتوویه توخوا تاژی تێبه‌رمه‌ده‌ن من به تفه‌نگ ده‌یکوژم، که‌چی نه‌ی هه‌نگاوتووه. ئاغا لێی تووڕه بووه که بۆچی که‌روێشکت له کیس داین? گوتوویه: ــ به‌ڵێ ئاغا نه‌م هه‌نگاوت، به‌ڵام وام ترساند که تازه ڕووناکاته‌وه ئه‌م گرده! (ل76)
• جارێک «سه‌رتیپ هومایونی» نامه‌یه‌کی نووسیبوو ناوی پێشه‌وای (ا‌قای محمد قازی) نوسیبوو. له جوابی دا له باتی تیمسار و ته‌ڕه‌ماش بۆم نووسیه‌وه: (ا‌قای حاجی عه‌لی)، که به‌وه زۆر تووڕه ببوو. (ل78)
• «حه‌مه‌حوسێن خان» کوڕی «سه‌یفی قازی» و ئامۆزای پێشه‌وا بوو. پیاوێکی سوورهولی زۆر زه‌لامی چاوزه‌ق و به‌هه‌یبه‌ت بوو. تا خوا حه‌زکا کوردێکی دڵسۆز بوو، کرابوه فه‌رمانده‌ی هێزی چه‌کداری کومه‌ڵه، به‌ڕاستی له هیچ شتێ نه‌ده‌ترسا. ڕۆژێک له ته‌ورێز خۆنواندنی له‌شکریی فیدائییانی پیشه‌وه‌ری له ته‌ورێز بووØ› پیشه‌وه‌ری پرسیبووێ: «پێت چۆنه?»، گوتبووی: «وه‌ک کۆمه‌ڵه ژنێکی حیزم دێنه به‌رچاو که به‌رمووریان تفه‌نگی بڕنۆیه، به‌رگه‌ی ده که‌س کوردی چه‌کدار ناگرن!».(ل80)
• ڕۆژێک ئاوده‌سته‌که‌مان سه‌یری لێ ڕیا بوون، پیسایی گه‌یبوه بڵیندایی دیواری پشته‌وه. سه‌روان بیداربه‌خت هات بۆ دیده‌نیمان. گوتم ئێوه چۆن مه‌شقی ئه‌نگێوه‌یی به سه‌ربازان ده‌که‌ن? ــ ده‌بێ له دووهه‌زار میتر خاڵی ڕه‌شی ناو هه‌ده‌ف بپێکێ. ــ ئه‌و سه‌ربازانه مه‌شقیان کردووه یان تازه هاتوون? ــ هیچیان له چوار ساڵ که‌متر نییه که لێره‌ن، له‌به‌ر شه‌ڕی ئێوه هیشتووماننه‌وه. ــ ده وه‌ره با بچینه سه‌یری ئاوده‌ست: کونی ئاودست تا قوونی سه‌رباز بستێکه، زۆریش له خاڵی هه‌ده‌ف گه‌وره‌تره، سه‌ربازێک نه‌توانێ ئه‌و کونه گه‌وره بپێکێ، مه‌شقی چی و فێربوونی چی?! (ل82)
• عه‌وڵا ناوێک له سیته‌ک بوو، جگه له ناوی ئاغا هیچ عه‌شته‌بای شک نه‌ده‌برد. هه‌میشه ده‌ست له که‌له‌که دا و به فیزه‌وه ده‌یگووت: «من جگه له‌وه که ئاغام، ره‌عیسول عوزه‌رای شێخ له‌تیفم». نه‌وسن و چه‌وه‌ره‌یه‌ک بوو هه‌ر مه‌پرسه. قادرئاغا ناوێک بۆی دانابوو: ئه‌گه‌ر نایناسن ئاغای هه‌رووته له ته‌قه‌ی که‌وگیر، گوێی وه‌ک که‌ر جووته ڕۆژێ به فیزێکه‌وه ده‌گه‌ڵ مه‌حموود به‌گه‌که‌ی(بی بی جه‌ک) هاتنه لام. گوتیان: «ئاغا گه‌وره‌تره یان به‌گ?» گوتم من نازانم. «محێدین چناره‌یی»، درێژی لاواز، نۆکه‌ری شێخ ده‌هات، عه‌وڵاغا بانگی کرد: ــ محه ڕه‌ق تۆ خۆنگه‌واری، ئاغا گه‌وره‌تره، یان به‌گ? ــ به‌خوا ئه‌مانه وه‌ک سه‌گ و تاژی وان، فه‌رقێکیان ناکه‌م! مه‌حموود به‌گ گوتی: ساوه‌ڵڵا ده‌ڵێن تاژی به‌گزاده‌ی سه‌گانه، من نه‌جیبترم. کابرایه‌کی وێڵی، بێ ماڵی، ڕووته‌که هه‌بوو په‌سته‌کێکی سه‌د پینه‌ی درێژی تا سه‌ر ئه‌ژنۆی ده‌به‌ردابوو، سه‌ر و بنی قسه‌شی «زالیکه» بوو. خۆی به پێغمبه‌ر ده‌زانی. شێخ گاڵته‌ی پێ ده‌کرد، گوتی: زالیکه‌ی ماکه‌ر! تۆ چۆن پێغه‌مبه‌رێکی? گوتی: پێغه‌مبه‌ری که‌رانم و خوا ناردوومیه‌ته سه‌ر ئێوه! (ل108)
• ئێواره‌یه‌ک ده‌گه‌ڵ قانیع چوومه مه‌نزڵه‌که‌ی، له دووره‌وه بانگی کرد: ــ عه‌ولقادر ژووره‌که چاکه‌ت ده، ــ یانی چی? ــ گزکمان نییه به چاکه‌ت ئه‌یماڵین. قانیغ کرا به موعه‌للیم له (باڵانیش)، پاشان له (که‌لبه ره‌زاخان). که لێیان ده‌پرسی چکاره‌ی? ده‌یگوت: هام له (سه‌گی پێشه‌وا)! ئه‌م گونده ناوی (که‌لبه‌ره‌زاخان) بووه، (که‌لب) سه‌گه و ره‌زاخانیش نه‌ماوه. (109 و 110)
• قانیع و فه‌قێیه‌ک له مزگه‌وتی دێیه‌کن. حاجییه‌ک تۆپێک خام بۆ به‌رماڵی مزگه‌وت ده‌کڕێ. قانیع ده‌رفه‌ت دێنێ به فه‌قێ ده‌ڵێ: ئه‌م مزگه‌وته چه‌ند ساڵه بنیات نراوه? ــ سه‌دساڵ. ــ چه‌ند ساڵه ڕووخاوه و به مردوو حه‌ساوه? ــ چوزانم، په‌نجا ساڵه. ــ خاسه، پازده ساڵ مناڵ و ناباڵغ بووه، ئه‌مێنێته‌وه سی و پێنج ساڵ، خۆ ئیسقاتی بۆ نه‌کراوه!
به‌رماڵ ده‌پێچێته‌وه و سی و پێنج جار ده‌ڵێ: «ئه‌و به‌رماڵه‌م دا به تۆ له که‌فاره‌تی ئه‌و تڕ و تسانه و درۆیانه‌ی لادێیی له‌م مزگه‌وته که‌ندوویانه و کردوویانه. بڵێ قبوڵم کرد و دامه‌وه به خۆت!». به‌رماڵ له‌ت ده‌که‌ن و ده‌یکه‌نه کراس و ده‌رپێ. له سه‌ر ئه‌مه‌ش له دێ ده‌ری ده‌که‌ن. (ل ١١١)