"/>

lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

راپۆرتی نوێی ئەحمەد شەهید لە رووی ئامارییەوە

راپۆرتی نوێی ئەحمەد شەهید لە رووی ئامارییەوە

راپۆرتی ئەحمەد شەهید بەپێی دیمانە و گفتوگۆ لەگەڵ ١٣٣ هاووڵاتیی ئێرانی لەماوەی ٦ مانگی رابردوودا، رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢٢ی رەشەمە لە دووتوێی ٧٤ لاپەڕەدا بڵاو بوویەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› ئەحمەد شەهید رۆژی رابردوو لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا باسی لە چۆنیەتیی راپۆرتی نوێی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە حکوومەتی ئاخوندی ئێراندا کرد و نیگەرانیی خۆی لە " جیاوازیی یاسا میللی – ناوخۆییەکانی حکوومەتی ئێران لەگەڵ بەڵێن‌نامە نێونەتەوەییەکان و پابەندنەبوونی ئەو حکوومەتە بە یاسا نێونەتەوەییەکان" دەربڕی.

ئەحمەد شەهید لەو کۆنفڕانسەدا رایگەیاند: بەداخەوە دەبێ بڵێم، سەرەرای ئەو وتانەی کە لەلایەن سەرکۆماری حکوومەتی ئێرانەوە هاتوونەتە ئاراوە و رەنگە هێندیک هەنگاوی بەرەو رێفۆرم هاویشتبێت، بارودۆخی مافی مرۆڤ لە حکوومەتی ئێراندا هەروا جێگەی نیگەرانییە. رێپۆرتێری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کەمینە نەتەوەیەیکان رایەگەیاند: لە مانگی ژانویەی ئەمساڵدا، سەرچاوە هەوالدەرییەکان هەواڵی دەستبەسەری و مەحکووم کردنی لانیکەم ٥٠  داکۆکیکاری مافی کەمینە نەتەوەییەکان، ٢٨ چالاکی فەرهەنگی و مەدەنی و ٢٠ ٠  چلاکی سیاسیی نەتەوە جیاجیاکانی ئێران"یان بلاو کردۆتەوە و نووسیاویانە کە ئەم زیندانیاینە لە زیندانەکاندا ئەشکەنجە کراون. بەوتەی ئەحمەد شەهید، لە رێکەوتی ١٤ی ژانویەی ساڵی ٢٠ ١٤ی زایینی‌دا، ٨٩٥ زیندانیی سیاسی، مەزهەبی لە زیندانەکانی ئێراندا بوون، کە ٣٧٩ کەسیان چالاکی سیاسی، ٢٩٢ کەسیان زیندانییانی مەزهەبی و ٩٢ کەسیان داکۆکیاکری مافی مرۆڤ و ٧١ کەسیان هاوولاتیی مەدەنی، ٣٧ رۆژنامەنووس و وێبلاگنووس و هەروەها ٢٤ کەسیشیان چالاکانی خوێندکاری بوون. دوو لەسەر سێی حاڵەتی دەستبەسەر کردنەکان لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بووە و حاڵەتەکانی دیکەش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دیکەی وەکوو پۆلیس و سپای پاسداران و هێەکانی بسیجەوە ئەنجام دراون. لە راپۆرتی نوێی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کەلە ماڵپەڕی فەرمیی ئەحمەد شەهیدا بڵاو بۆتەوە، هاتووە کە ٩٠ %ی زیندانیان بەرەوڕووی ئازاری دەروونیی وەک " ژووری تاکە کەسی، لەسێدارەدانی لەسەرتۆمەتی بێ بنەما، ئازاری جینسی، هەڕەشە کردن لە بنەماڵەیی و جوێنی نەشیاو و ناشیرین، هەڕەشەکردن بە دەستدرێژیی جنسی، چەندین شێوە ئەشکەنجەی دیکە بوونەتەوە. لە بەشی کەمینە ئایینیەکاندا، رێپۆرتێری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان باس لەوە دەکات: هەتا رێکەوتی ٣ی ژانویەی ئەمساڵ، لانیکەم ٣٠ ٧ کەس لە هاووڵاتییانی سەربە کەمینە ئایینییەکان لە زیندانەکانی ئێراندان، کە ١٣٦ کەسیان بەهایی، ٩٠  کەسیان سوننی، ٥٠  کەسیان مەسیحی، ١٩ کەسیان دەروێش (بۆ نموونە چوار پارێزەری دەروێش و داکۆکیکاری مافی مرۆڤ) و دوو کەسیشیان هاووڵاتیی زەردەشتی بوون. ئەحمەد شەهید ئاماژەی بەوەش کردووە، کە رۆژنامەی (بەهار) و (ئاسمان) بە پێچەوانەی ئیدیعای ئەندامانی کابینەی دەوڵەتی حەسەن رۆحانی کە باسیان لە ئازادیی چاپەمەنی کردبوو، بەرەوڕووی داخران بوونەوە، کە ئەمە نیشاندەری ئەوەیە کە حکوومەتی ئێران تەنانەت لە چوارچێوەی مەزهەبی فەرمیی وڵاتیشدا ئیزنی باس کردن نادات.

بەپیی ئەم راپۆرتە، ژامرەی لە سێدارەدان لە ساڵی ٢٠ ١٣دا لە ئێران (٦٢٤ کەس)دا بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠ ١٢ی زایینی ١٦٥% رووی لە زیادبوون کردووە.

هەروەها بێبەری کردن لە خوێندن لە حکوومەتی ئێراندا بە یەکێکی دیکە لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ دادەندرێت، کە لە راپۆرتەکەی ئەحمەد شەهیددا گونجێندراوە. ژمارەی ئەو خوێندکارانە کە رۆژلەدوای رۆژ رووی لە زیادبوون کردووە لە ساڵی ٢٠ ٠ ٥ هەتا ٢٠ ١٣ی زایینی ٩٣٥ خوێندکار لە خوێندن بێبەری کراون و کە زۆرترین ژمارەی ئەو کەسانە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠ ١١ هەتا ٢٠ ١٣ی زایینی‌دا لە خوێندن بیبەش کراون. ئەحمەد شەهید ئاماژەی بەوەش کردووە، لەم راپۆرتەدا لەگەڵ ١٣٣ کەس لە چالاکنی ئێرانی لە وڵاتانی ئێران، تورکیا، فەڕانسە، ئاڵمان و هۆلەند چاوپێکەوتن و ئاخاوتنی کردووە و وردەکاریی راپۆرتەکەی تەکمیل کردووە. لەلایەکی دیکەوە و بەپێی ئەو راپۆرتانەی کە بڵاوبوونەتەوە، ٢٦ رێکخراوی ناسراوی مافی مرۆڤ داوای درێژکردنەوەی سەرلەنوێی ماوەی مەئموورییەتی رێپۆرتێری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بوون. هەروەها دەگوترێت، نزیک بە ٥٠  وڵاتی ئەندامی شۆرای مافی مرۆڤ لەلایەن چالاکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مەدەنیەوە داوایان لێکراوە لە کۆبوونەوەی ١٧ی مارسدا بەشداری بکەن کە بڕیارە تیایدا ئەحمەد شەهید راپۆرتی خۆی لەسەر پێشێلکاریی ئاشکرای مافی مرۆڤ لە ئێراندا بکات.

300x180x18819.jpg.pagespeed.ic.4G9JG6Jh4l



10 ساڵ و 8 مانگ و 6 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راپۆرتی نوێی ئەحمەد شەهید لە رووی ئامارییەوە

راپۆرتی نوێی ئەحمەد شەهید لە رووی ئامارییەوە


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر