lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

پرژانە سەر ٨ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان لە حەفتەی رابردوودا

 پرژانە سەر ٨ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان لە حەفتەی رابردوودا

راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور، ٥ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی ژنان لە کوردستان کە بریتییە لە خۆکوژی ژنێکی لاو، دەستبەسەرکردنی دوو چالاکی ژن و هەڕەشەی دەستبەسەر کردنی لە دوو کەستی دیکە لە شاری سنە و ٣ حاڵەت پێشێلکردنی مافی چالاکانی ژن لە شوێنەکانی دیکەی ئێراندا کە بریتیە لە دەرکرانی دوو کچە خوێندکاری بەهایی لە زانکۆ و بانگهێشتکرانی کچە خوێندکارێک بۆ حەراسەتی ئەو زانکۆ لە خۆ دەگرێت.

لە ماوەی حەفتەی رابردوودا، ژنێکی خەڵکی شاری خوی دەستی دایە خۆکوژی و لە ئاکامدا گیانی لە دەتس دا، بە هەژمارکردنی ئەم حاڵەتە لە سەرەتای وەزی زستانەوە هەتا ئێستا ١٧ ژن و کچی کورد بە هۆکاری جۆراوجۆر دەستیان داوەتە خۆکوژی و گیانیان لە دەست داوە. بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، کچێک بەناوی چیمەن میلانی، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی ناوچەی "قوتوور"ی سەربە شاری خۆی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی. هه‌روه‌ها لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی شاری سنە دوو ژنە چالاکی کوردیان دەستبەسەر و هەڕەشەی دەستبەسەر کردنیشیان لە دوو کەسی دیکە کردووە. بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، سەرلەبەیانی رۆژی شەممە رێکەوتی ‌١٧‌ی رەشەمە ( ٨‌ی مارس رۆژی جیهانی ژنان)، مریەم ناسری چالاکی بواری مافەکانی ژنان و یەکێک لەئەندامانی کەمپەینی پشتیوانی لەژنانی بێ سەرپەرست و ئازار دیتوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەیدا دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا. هەتا ئێستا لەهۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی راگیرانی مریەم ناسری، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە. ێشتریش لەرێکەوتی ٢٩ رێبەندانی ئەمساڵدا یەکێکی دیکە لە ئەندامانی ئەو کەمپەینە بە ناوی "رۆزیتا ئەحمەدی" دەستبەسەر کرابوو. لەلایەکی دیکەوە و لەدرێژەی فشار بۆ سەر ئەندامانی کەمپەینی پشتیوانی لەژنانی بێ سەرپەرست و ئازار دیتوو، دوو خوشک بە ناوەکانی "شەهلا و سومەیە ئەڵڵاوەیسی" خەڵکی شاری سنە، کە هەڕەشەی دەستبەسەرکردنیان لێ‌کرابوو، ماوەی چەند رۆژە چارەنووسیان ناڕوونە. 

لە ماوەی حەفتەی رابردوودا دوو کچە خویندکاری پەیڕەوی ئایینی بەهایی و خوێندکاری زانکۆی مازندەران بە هۆی بیروباوەڕی ئایینییەوە لە خوێندن بێبەش کران.ستایش ئەسەدی و سەما هاشـمی بەهۆی بیروباوەڕی ئایینییەوە لە خوێندن بێبەش کراون و دوو خوێندکارە بەهایی دوای داخرانی ماڵپەڕی خوێندکاری سەردانی بەشی پەروەردەی کۆلیژەکەیان کردووە کە ئاگادار کراونەتەوە: " ئێوە لە خوێندن بێبەش کراون و کەمینە ئاینییەکان مافی خوێندنیان لە زانکۆکان نیە."

لە ماوەی رۆژانی حەفتەی رابردوودا یەکێک لە چالاکانی خوێندکاری کچ بە ناوی مریەم حەنیفی بە هۆی چالاکی خوێندکارییەوە لەلایەن حەراسەتی زانکۆوە بانگهێشت و چەندین جار پێش بە چوونە نێو زانکۆی لێ گیراوە. مریەم حەنیفی، پێشتر لەلایەن دەفتەری بەدواداچوونی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە هه‌ره‌شه‌ی دەرکردن لە زانکۆ لێکرا بوو کۆمیتەی ئینزباتیی زانکۆی تارانیش بە بێ حازربوونی ناوبراو، ناوبارووی لە وەرگرتنی وامی خویندکاری بێبەش و بۆ ماوەی ٢ مانگ لە خەوتن لە خەوتنگەی زانکۆ بێبەشی کردووە.

17784



10 ساڵ و 4 مانگ و 11 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پرژانە سەر ٨ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان لە حەفتەی رابردوودا

پرژانە سەر ٨ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان لە حەفتەی رابردوودا


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر