"/>

lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

سوریا برسێتی وه‌ک چه‌کی جه‌نگی بەکاردێنێت

سوریا برسێتی وه‌ک چه‌کی جه‌نگی بەکاردێنێت

به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رژیمی سوریای به‌ به‌کارهێنانی "برسێتی خەڵک" وه‌ک چه‌کی جه‌نگ تۆمه‌تبارکرد به‌ تایبه‌تی پاش گه‌مارۆکه‌ی که‌مپی یه‌رموک که‌ ئاواره‌ فه‌له‌ستینییه‌کانی تێدایه‌.

ئه‌مڕۆ دووشەممە ١٥ی ره‌شه‌مه‌ رێکخراوی  لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌ راپۆرتێکدا سوپای رژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌دی تۆمه‌تبار کرد به‌وه‌ی که‌ خەڵکی  سوریا برسی ده‌که‌ن و ئه‌م برسێتییه‌ش وه‌ک چه‌کێک دژ به‌ خەڵکی سوریا به‌کار ده‌هێنن. له‌‌ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه‌ که‌ له‌ کەمپی یه‌رموک له‌ باشوری شاری دیمه‌شق که‌ تایبه‌ته‌ به‌ هاوڵاتیانی فه‌له‌ستینی نزیکه‌ی ٢٠ ٠  که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌ هۆی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی که‌ سوپای سوریا خستیه‌ سه‌ر ئه‌و که‌مپه‌و ڕێگای نه‌دا به‌ هیچ جۆرێک یارمه‌تی مرۆیی و ده‌رمان ره‌وانه‌ی ئه‌و که‌مپه‌ بکرێت.

راپۆرته‌که‌ گه‌مارۆی سه‌ر که‌مپی یه‌رموک به‌ ئه‌نجامدانی گه‌وره‌ترین کۆمه‌ڵکوژی له‌ وڵاتی سوریادا ناو ده‌بات که‌ له‌لایه‌ن سوپای رژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌ده‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت دژ به‌ هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ چه‌ند گروپێکی چه‌کداری تریش له‌و وڵاته‌دا گه‌مارۆی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی تریان داوه‌ که‌ هاووڵاتییه‌کی زۆری تێدایه‌، له‌ ئێستاشدا له‌ سه‌رانسه‌ری وڵاتی سوریادا زیاتر له‌ ٢٥٠  هه‌زار که‌س گه‌مارۆ دراون و له‌ برسێتیدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن.له‌ نێو کوژراوانی که‌مپی یه‌رموکدا ١٨ مناڵی تێدابوو که‌ ته‌مه‌نیان له‌ خوار ٦ ساڵانه‌وه‌بوو ئه‌وانه‌ش که‌ ماون به‌ده‌ست که‌م خۆراکییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و له‌ لێواری مه‌رگدان. بەپێی ئەو راپۆرتە لەئێستادا لانیکەم ٦٩%ی ئەو خەڵکەی لە کەمپی یەرموک بەجێماوەن بە دست برسێتییەوە دەناڵێنن.

refugee-camp-in-damascus--013_200_200



10 ساڵ و 8 مانگ و 5 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سوریا برسێتی وه‌ک چه‌کی جه‌نگی بەکاردێنێت

سوریا برسێتی وه‌ک چه‌کی جه‌نگی بەکاردێنێت


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر