lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

رێژەی تووشبووانی نەخۆشیی دەروونی لە ئێراندا گەیشتووەتە ئاستی لەسەدا ٢٥

رێژەی تووشبووانی نەخۆشیی دەروونی لە ئێراندا گەیشتووەتە ئاستی لەسەدا ٢٥

به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، رێژەی تووشبووانی نەخۆشیی دەروونی لە ئێراندا گەیشتووەتە ئاستی لەسەدا ٢٥، ناوه‌ندی زانستی دەروونناسانی ئێرانیش فشارە ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان بە گرینگترین هۆکارەکانی تووشبوونی خەڵک بە نەخۆشی دەروونی ناو دەبات و رایدەگەیەنێت، ئەگەر رێگەچارەیەک بۆ پێشگرتن لەو نەخۆشییە نەدۆزرێتەوە، زیانی گەورە بە ژیانی خەڵک دەگەیەنێت. ئاماری نەخۆشییە دەروونییەکان لە ئێراندا گەیشتووەتە ٢٥ لەسەد، واتا لە هەر ٤ کەس لە ئێران یەکێکیان نەخۆشیی دەروونی هەیە، ئەوە ئامارێکە کە سەرۆکی ناوه‌ندی زانستی دەروونناسانی ئێران رایگەیاندووە. بە وتەی ئەحمەد جەلیلی، ٢٥ لەسەدی گەورە ساڵەکان واتا ئەو کەسانەی لەنێوان ١٥ تا ٦٤ ساڵدان، بە دەست نەخۆشیی دەروونییەوە ئازار دەکێشن. ئەو ئامارە بە بەراوەرد لەگەڵ ساڵی رابردوو ٣ لەسەد زیادیکردووە. ئەحمەد جەلیلی هەروەها دەڵێت، تاوەکو ٥٠  ساڵ لەمەوبەر خەڵکی ئێران پێیانوابوو تەنیا کەسانێک نەخۆشیی دەروونییان هەیە کە بەشێوەیەکی بەرچاو تووشی ناجێگیری باری دەروونی بوون و کەسانێک بوون کە وڕێنەیان دەکرد، لە وەهمدابوون و پەیوەندییان بە راستییەکانەوە پچرابوو. هەروەها تووشی هەڵسوکەوتی نەگونجاو و گۆشەنشینی دەبوون. ئەو جۆرە نەخۆشانە تەنیا ١٠  لەسەدی کۆمەڵگان و پێیان دەگوترێ "نەخۆشیی رۆحی". جێگه‌ی باسه‌ که‌ سەرۆکی ناوه‌ندیز انستی دەروونناسانی ئێران هەروەها فشارە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان وەکوو یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکانی تووشبوونی خەڵک بە نەخۆشی دەروونی ناودەبات و دەڵێت ئەو جۆرە نەخۆشییە ئەگەر چارەسەر نەکرێت زیانی گەورە بە ژیانی خەڵک دەگەیەنێت و ئاستی خۆشبژێوی ژیانیان دادەبەزێنێت.

58a5c9e70ed2d0e0915fea2399d84aa7
به‌‌‌ پێی راپۆرتی هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان، رێژەی تووشبووانی نەخۆشیی دەروونی لە ئێراندا گەیشتووەتە ئاستی لەسەدا ٢٥، ناوه‌‌‌ندی زانستی دەروونناسانی ئێرانیش فشارە ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان بە گرینگترین هۆکارەکانی تووشبوونی خەڵک بە نەخۆشی دەروونی ناو دەبات و رایدەگەیەنێت، ئەگەر رێگەچارەیەک بۆ پێشگرتن لەو نەخۆشییە نەدۆزرێتەوە، زیانی گەورە بە ژیانی خەڵک دەگەیەنێت. ئاماری نەخۆشییە دەروونییەکان لە ئێراندا گەیشتووەتە ٢٥ لەسەد، واتا لە هەر ٤ کەس لە ئێران یەکێکیان نەخۆشیی دەروونی هەیە، ئەوە ئامارێکە کە سەرۆکی ناوه‌‌‌ندی زانستی دەروونناسانی ئێران رایگەیاندووە. بە وتەی ئەحمەد جەلیلی، ٢٥ لەسەدی گەورە ساڵەکان واتا ئەو کەسانەی لەنێوان ١٥ تا ٦٤ ساڵدان، بە دەست نەخۆشیی دەروونییەوە ئازار دەکێشن. ئەو ئامارە بە بەراوەرد لەگەڵ ساڵی رابردوو ٣ لەسەد زیادیکردووە. ئەحمەد جەلیلی هەروەها دەڵێت، تاوەکو ٥٠  ساڵ لەمەوبەر خەڵکی ئێران پێیانوابوو تەنیا کەسانێک نەخۆشیی دەروونییان هەیە کە بەشێوەیەکی بەرچاو تووشی ناجێگیری باری دەروونی بوون و کەسانێک بوون کە وڕێنەیان دەکرد، لە وەهمدابوون و پەیوەندییان بە راستییەکانەوە پچرابوو. هەروەها تووشی هەڵسوکەوتی نەگونجاو و گۆشەنشینی دەبوون. ئەو جۆرە نەخۆشانە تەنیا ١٠  لەسەدی کۆمەڵگان و پێیان دەگوترێ "نەخۆشیی رۆحی". جێگه‌‌‌ی باسه‌‌‌ که‌‌‌ سەرۆکی ناوه‌‌‌ندیز انستی دەروونناسانی ئێران هەروەها فشارە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان وەکوو یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکانی تووشبوونی خەڵک بە نەخۆشی دەروونی ناودەبات و دەڵێت ئەو جۆرە نەخۆشییە ئەگەر چارەسەر نەکرێت زیانی گەورە بە ژیانی خەڵک دەگەیەنێت و ئاستی خۆشبژێوی ژیانیان دادەبەزێنێت.

10 ساڵ و 5 مانگ و 22 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رێژەی تووشبووانی نەخۆشیی دەروونی لە ئێراندا گەیشتووەتە ئاستی لەسەدا ٢٥

رێژەی تووشبووانی نەخۆشیی دەروونی لە ئێراندا گەیشتووەتە ئاستی لەسەدا ٢٥


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر