هاوکات,لەساڵی,١٣٩٢ی,هەتاویدا،,لەکۆی,گشتیی,ئەو,٦٥,کەسە،,٤,کەسیان,لەبەر,چاوی,خەڵک,لەسێدارە,دراون,و,٣,کەسیش,لەو,لەسێدارە,دراوانە،,لەکاتی,ئەنجامدانی,تاوانەکەیاندا,تەمەنیان,لەژێر,١٨,ساڵدا,بووە،,کە,تەمەنەکەیان,(١٢،,١٥,و,١٦,ساڵ),بووە.,هەروەها,لە,ماوەی,ساڵی,١٣٩٢ی,هەتاویدا,٨٠ ,هاووڵاتیی,دیکە,لە,زیندانی,ناوچە,کوردنشینەکانی,ئێران,لە,سێدارە,دراون,کە,لە,کۆی,گشتیی,ئەو,رێژەیە,٥,کەسیان,ژن,بوون،,کە,هەتا,ئیستا,شوناسی,ئەو,٨٠ ,کەسە,روون,نەبۆتەوە،,کە,سەربە,کام,یەک,لە,نەتەوەکانی,ئێران,بوونە.,لەلایەکی,دیکەوه,لە,ساڵی,١٣٩٢ی,هەتاویدا،,٣,زیندانیی,سیاسیی,کورد,بە,ناوەکانی,حەبیبوڵلا,گوڵپەریپوور،,رەزا,ئیسماعیلی,(مامەدی),و,شێرکۆ,مەعارفی,لە,سێدارە,دراون.,سامان,نەسیم،,سابیر,موخەلید,ماوانە,و,محەمەد,عەبدوڵڵاهی,سێ,کەس,لەو,زیندانییە,سیاسییە,کوردانە,بوون،,کە,بە,تۆمەتی,لایەنگری,و,ئەندامەتی,لە,حیزبە,کوردییەکانی,ئۆپۆزیسیۆنی,حکوومەتی,ئێران،,لە,ساڵی,١٣٩٢ی,هەتاویدا,حوکمی,لەسێدارە,درانیان,بۆ,بڕاوەتەوە.,هاوکات,لە,ماوەی,ساڵی,رابردووی,هەتاویدا,١١,زیندانیی,مەزهەبیی,کورد،,بە,تۆمەتی,ئەندامەتی,لە,گروپە,سەلەفییەکان،,لەلایەن,دەزگای,قەزایی,رژێمی,ئاخوندی,ێرانەوە,حوکمی,لەسێدارە,درانیان,بۆ,براوەتەوە.,جێگهی,باسه,که,لە,ساڵی,١٣٩١ی,هەتاویدا،,سەرجەم,٥٦,هاووڵاتیی,کورد,لە,زیندانەکانی,ئێراندا,و,بە,تاوانی,جۆراوجۆر,لە,سێدارە,دران،,کە,ئاماری,ساڵی,١٣٩٢,بە,بەراورد,لەگەڵ,ساڵی,١٣٩١ی,هەتاوی,٩,کەس,زیادبوونی,بە,خۆیەوە,بینیوە.
"/>
بەپێی راپۆرتیهەواڵدەریی کوردپاØ› لە سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوییەوە هەتا کۆتایی مانگی رەشەمەی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی ٦٥ هاووڵاتیی کورد لە زیندانەکانی ئێراندا بە تاوانی جۆراوجۆری وەک بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر، کوشتن، دەستدرێژیی جنسی و کەسیش سیاسی لەسێدارە دراون و ٤ هاووڵاتیی دیکەش بەو تاوانانە بە سێدارە مەحکووم کراون. بەپێی ئەو ئامارە، ٢٠ هاووڵاتی بە تاوانی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر، ٢٠ هاووڵاتی بە تاوانی ئەنجامدانی "قەتڵ" و ٤ کەسی دیکە بە تاوانی "قەتڵ و دەستدرێژیی جنسی"، ٢ کەسی دیکە بە تاوانی "دەستدرێژیی جنسی" لە سێدارە دراون. هەروەها لە کۆی گشتیی ئەو ٦٥ کەسەی کە لە سێدارە دراون، تاوانی ٩ کەسیان روون نەبۆتەوە و ٩ کەسیشیان ئەندامی "باندی هیواتاب" بوونە.
هاوکات لەساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا، لەکۆی گشتیی ئەو ٦٥ کەسە، ٤ کەسیان لەبەر چاوی خەڵک لەسێدارە دراون و ٣ کەسیش لەو لەسێدارە دراوانە، لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکەیاندا تەمەنیان لەژێر ١٨ ساڵدا بووە، کە تەمەنەکەیان (١٢، ١٥ و ١٦ ساڵ) بووە. هەروەها لە ماوەی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا ٨٠ هاووڵاتیی دیکە لە زیندانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لە سێدارە دراون کە لە کۆی گشتیی ئەو رێژەیە ٥ کەسیان ژن بوون، کە هەتا ئیستا شوناسی ئەو ٨٠ کەسە روون نەبۆتەوە، کە سەربە کام یەک لە نەتەوەکانی ئێران بوونە. لەلایەکی دیکەوه لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا، ٣ زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی حەبیبوڵلا گوڵپەریپوور، رەزا ئیسماعیلی (مامەدی) و شێرکۆ مەعارفی لە سێدارە دراون. سامان نەسیم، سابیر موخەلید ماوانە و محەمەد عەبدوڵڵاهی سێ کەس لەو زیندانییە سیاسییە کوردانە بوون، کە بە تۆمەتی لایەنگری و ئەندامەتی لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران، لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا حوکمی لەسێدارە درانیان بۆ بڕاوەتەوە. هاوکات لە ماوەی ساڵی رابردووی هەتاویدا ١١ زیندانیی مەزهەبیی کورد، بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گروپە سەلەفییەکان، لەلایەن دەزگای قەزایی رژێمی ئاخوندی ێرانەوە حوکمی لەسێدارە درانیان بۆ براوەتەوە. جێگهی باسه که لە ساڵی ١٣٩١ی هەتاویدا، سەرجەم ٥٦ هاووڵاتیی کورد لە زیندانەکانی ئێراندا و بە تاوانی جۆراوجۆر لە سێدارە دران، کە ئاماری ساڵی ١٣٩٢ بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی ٩ کەس زیادبوونی بە خۆیەوە بینیوە.