"/>

lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

وتووێژ لەگەل بەرێز فواد جەعفەری بەرپرسی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

وتووێژ لەگەل بەرێز فواد جەعفەری بەرپرسی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
سازکردنی دیمانە : ئارام سلێمانی

لە دیمانەیکدا لەگەل ماڵپەری لاوانی خەبات کاک فواد جەعفەری بەرپرسی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران تیشک دەخاتە سەر بارودۆخی لاوانی کوردستانی ئێران هەروەها پەیوەندی لەنێوان رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەلات و باسکردن لە دەرئەنجامەکانی کۆنفرانسی یەکەمی لاوانی رۆژهەلات لەبارەیی بارودۆخی لاوان کوردستانی ئێران دەلێت "بەداخەوە لە کوردستانی ئێران بەهۆیی سیاسەتی بەئەنقەستی رژێم لاوان لە ئێستادا لە بارودۆخێکی نالەباردان ، خوێندکاران دوایی تەواوکردنی خوێندن هەلی کاریان بۆ نارەخسێت و بێکار دەبن" هەروەها دەلێت " ئەو لاوانەی کە بە هۆی هەژاری و دەستکۆرتی بنەماڵەکانیانەوە پەنا دەبەن بەر کاری سەخت و تاقەت پرۆکێنی کۆڵبەری بەرەوو رووی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی رژێم دەبنەوە " هەر لەو دیمانەیەدا فواد جەعفەری ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە لە ئێستادا پەیوەندییەکی باش لە نێوان رێکخراوە سنفیەکانی تایبەت بەلاوان لە کوردستانی ئێراندا هەیە دەلێت "پەیوەندی ناوەندی لاوانی خەبات لەگەڵ رێکخراوەکانی تایبەت بە لاوان بە تایبەتی لە کوردستانی ئێران پەیوەندیێکی دۆستانە و دوو لایەنەیە و ئێمە لەگەڵ هەموو رێکخراوەکان پەیوەندی و هاوکاریمان هەیە و پێکەوە کاری هاوبەش دەکەین" هەر لە درێژیی دیمانەکەدا بەرێز جەعفەری پێی وایە کە لاوان دەتوانن دەوری کاریگەریان هەبێت لە نزیک بوونەوەیی حیزبەکانی رۆژهەلات.

بەکێ‌ دەلێن لاو? گرینگی قۆناغی لاوی چیە? 

پێناسەی لاو لە رووی تەمەنییەوە بە کەسێک دەڵێن لاو کە تەمەنی لە نێوان 16 بۆ 40 ساڵ بێت. بەڵام ئەگەر بمانەوێت باس لە گرنگی قۆناغی لااویەتی بکەین دەبێت بڵێم تەمەنی لاویەتی گرنگی تایبەتی هەیە، لاو کەسێکە کە ئەگەر بە باشی مەیدان و فۆرسەتی پێ بدرێت ئەتوانێت داهێنەر بێت ئەتوانێت کاریگەری راستەوخۆی هەبێت لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە کۆمەڵگاوە، قۆناغی لاویەتی قۆناغێکە کە ئێنسان دەتوانێت بە هەموو شێوەێک کەڵکی لێ‌ وەربگرێت، لاو وەک نەمامێک وایە کە بەهەر شێوەێک بتەوێت ئەتوانێت لەگەڵ قاڵبەکەی بیگۆنجێنیت.گرنگی قۆناغی لاوی لەوە دایە کە مێشک و ئەندامانی لەشی ئینسان ئامادەیە بۆ وەرگرتنی هەموو شتێک جا بۆیە پێویستە لەو قۆناغەدا ئیمکانات و پێداویستی شیاو بۆ لاوان دابین بکرێت تاکوو بتوانێت بە باشی خۆی بۆ داهاتوو ئامادە بکات و سوودی هەبێت بۆ کۆمەڵگاکەی.

ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەرنامەی چی هەیە بۆ لاوانی کوردستانی ئێران ?

ناوەندی لاوان بە حۆکمی ئەوەیکە ئەندامانی لە لاوانی کوردستانی ئێران پێک هاتوون و بە باشی لەگەڵ کێشە و گرفتەکانی لاوان لە کۆمەڵگادا ئاشنان بەرنامە و پلانی خۆی هەیە کە بە شێوەی گشتی لە بەرنامەو ئەساسنامەی ناوەندی لاوان پەسەند کراوی کۆنگرەی یەکەم ئاماژەمان پێداوە، بەڵام ئەگەر بمەوێت بە کۆرتی چەند خاڵێک باس بکەم دەبێت ئاماژە بکەم بە بەرنامەمان لەسەر هۆشیار کردنەوەی لاوان لە کێشە و گرفتەکانی مادە هۆشبەرەکان لە ئێران کە بە باوەری ئێمە لە درێژەی سیاسەتە بەرنامە بۆدارێژراوەکانی رژێم لە کوردستان پەرە بەو مەوادانە دەدرێت و هەر رۆژەو نەعێک مەاد لە ئێران و کوردستان بڵاو دەکرێتەوە. بە باوەری ئێمە دەبێت لە ئاستی خوێندنگاکانی کوردستان هەموو چەشنە یمکاناتێکی عیلمی و کەرەستەێکی وەرزشی بۆ خوێندکارانمان دابێن بکرێت تاکوو لاوان بتوانن بە باشی خۆیان بۆ خزمەتی کۆمەڵگا ئامادە بکەن. لەم بەشەدا بە هۆی کەمی کاتەوە ناتوانم ئاماژە بە هەموو ئەو بەرنامانە بکەم کە ناوەندی لاوتان لەسەری کار دەکات بەڵام ئەو بەرێزانەی ئەیانەوێت زیاتر ئاگاداری کارەکانمان بن ئەتوانن سەردانی سایتەکانی ناوەندی لاوان بکەن و پەسەند کراوەکانی کۆنگرەی یەک بخوێننەوە.

بارودۆخی لاوان لە کوردستانی ئێران و کێشە و گرفتە سەرەکیەکانیان چۆن هەلدەسەنگی ?

بارودۆخی لاوان لە کوردستان ئێران بە داخەوە هەر وەک لە سەرەوە ئاماژەم پێ کرد بە هۆی سیاسەتی بە ئەنقەستی رژێم لە کوردستان لاوان لە ئێستادا لە بارودۆخێکی ناڵەباردان، خوێندکاران دوای تەواوو کردنی خوێندن بە هۆی نەبوونی بەرنامەێکی درووست، بێکار دەبن و هەلی کاریان بۆ نارەخسێت، مادە هۆشبەرەکان لە لایەن دەست و پەیوەندەکانی رژێمەوە لە ناوو لاوان بڵاو دەکرێتەوە، ئەو لاوانەی کە بە هۆی هەژاری و دەستکۆرتی بنەماڵەکانیانەوە پەنا دەبەن بەر کاری سەخت و تاقەت پرۆکێنی کۆڵبەری بەرەوو رووی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی رژێم دەبنەوە و هەروەک ئاماژەم پێ کرد بێکاری، هەژاری، ئێعتیاد، خۆکوژی و نەبوونی سیاسەت و بەرنامەێکی ئۆسۆڵی بە تایبەت لە کوردستانی ئێران و چەندین کێشە و گرفتیتر لاوانی بەرەوو رووی کێشەو گرفت کردووەتەوە.

ناوەندی لاوان خەباتی کوردستانی ئێران چ دەورونەخشێکی بینیوە لە هۆشیارکردنەوەی لاوانی کورد لە بوارە جیاوەزەکاندا ?

ئێمە بە حۆکمی ئەوەیکە لە کۆمەڵگای خۆمان دوریین و بەداخەوە ناتوانین راستەوخۆ کاریگەریمان هەبێت لەسەر لاوان، بەڵام ئەمەش نەبووە بە هۆکار کە ئێمە هیچ کارێک نەکەین، بە پێی ئیمکانات و تواناکانی ناوەندی لاوان هەوڵمان داوە کە لاوان لە کوردستانی ئێران و بگرە هەموو بەشەکانی کوردستان هۆشیار بکەینەوە لە رێی، بڵاو کراوەکانمان لە سایتەکان و رۆژنامەکەماندا، ئێمە هەوڵمانداوە لە رێگای پەیوەندی گرتن بە ئەندامانی خۆمان لە ناوخۆی وڵاتەوە کاریگەریمان هەبێت لە ئاست کۆمەڵگای کوردستانی ئێران هەروەها بە بەشداری کردنمان لە کۆر و کۆبوونەوە و گرتنی سمینار و کۆنفەرانسە جۆراوجۆرەکان بە باشی تەئسیری خۆمان داناوە.

پەیوەندیتان لەگەل رێکخراوە سنفیەکانی رۆژهەلات و پارچەکانی دیکەی کوردستان  لە چ ئاستێکدایە  ?

پەیوەندی ناوەندی لاوانی خەبات لەگەڵ رێکخراوەکانی تایبەت بە لاوان بە تایبەتی لە کوردستانی ئێران پەیوەندیێکی دۆستانە و دوو لایەنەیە و ئێمە لەگەڵ هەموو رێکخراوەکان پەیوەندی و هاوکاریمان هەیە و پێکەوە کاری هاوبەش دەکەین، لە ئاست رێکخراوەکانی پارچەکانیتری کوردستانیش دۆستایەتی و هاوکاریمان لەگەڵ زۆربەی رێکخراوەکان هەیە و ئێمە وەک ناوەندی لاوان تەبایی و هاوکاری رێکخراوەکان لە ئاست هەر چوار پارچەی کوردستان بە پێویستیێکی گرنگ دەزانین و باوەرمان وایە کە بە هاوکاری و کاری هاوبەش ئەتوانین بە ئامانجەکانمان بگەین و هەر لەو پەیوەندەدا ئامادەی هاوکارین لەگەڵ هەموو رێکخراوەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان.

لەماوەی رابردوودا یەکەمین کۆنفرانسی لاوانی رۆژهەلات بەرێوەچوو مەبەست لە بەستنی ئەم کۆنفرانسە چی بوو  ?

لاوان لە هەموو جیهان و بە تایبەت لاوانی کورد هەمیشە داهێنەر و پێشەنگ بوون لە ناوو کۆمەڵگادا، هەر وەک دەزانن کۆنفەرانسی لاوانی چوار پارچەی کوردستان سێ سالە بەرێوە دەچێت و وەک نەریتی کارەکانی کۆنفەرانس هەر ساڵە و پارچەێک لە کوردستان ئەرکی بەرێوەبەری کۆنفەرانسەکەی لە ئەستۆیە، ئێمەش بە حۆکمی ئەوەیکە ئەمساڵ بەرێوەبەری چوارەمین کۆنفەرانسی لاوانی چوارپارچەی کوردستانین بە مەبەستی رێکخستنی کارەکانمان و زیاتر لە یەک تێگەیشتن و هەروەها نیشاندانی ئەو راستییەی کە ئێمەی لاو بە پێچەوانەی حیزبەکانمان کە تاکوو ئێستا نەیانتوانیوە لە ژێر یەک سەقفدا و بە پلاتفۆرمێکی هاوبەش کۆببنەوە و کاری هاوبەش بکەن، ئێمە سەرەڕای ئەوەیکە ئایدۆلۆژیا و سیاسەتی جیاوازمانە هەیە و هەر رێکخراوەێک سەر بە یەکێک لە حیزبەکانە بەڵام بە خۆشییەوە ئەتوانین پێکەوە کاری هاوبەش لە راستای بەرژەوەندی نەتەوییدا بکەین و بە دوژمنانیشمان نیشان بدەین کە ئێمەی لاو یەک هەڵوێست و یەکگرتووین لە ئاست کێشە نەتەوەییەکانماندا و هەر بەو مەبەستەش یەکم کۆنفەرانسی لاوانی رۆژهەڵات لە کەش و هەواێکی دۆستانە و ئارامدا بەرێوە چوو و توانی دەستکەوتی باشی هەبێت بۆ لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان.

پێتان وایە لاوان بتوانن لە نزیک بوونەوەی حیزبەکانی رۆژهەلات دەورو نەخشێکیان هەبێت ?

بە باوەری من بڵی: لاوان ئەتوانن دەوری کاریگەریان هەبێت لە ئاست لێک تێگەیشتن و نزیک بوونەوەی حیزبەکان و هەر وەک دەبینین تا ئێستاش کاریگەری خۆیان داناوە و هەر لەو راستایەشدا توانیمان بە دەعوەت کردن لە سەرکردایەتی حیزبەکانمان بۆ یەکەم کۆنفەرانسی لاوانی رۆژهەڵات و بەشدارییان لەو کۆنفەرانسەدا کاریگەری خۆمان نیشان بدەین و بە خۆشحاڵییەوە سەرکردایەتی حیزبەکانیش بە دڵێکی ئاوەڵاوە وڵامی بانگهێشتەکەی ئێمەیان دایەوە و لەو کۆنفەرانسەدا بەشدارییان کرد.

کار و چالاکیەکانی داهاتووتان چی دەبێت ?

هەر وەک وتم بە حۆکمی ئەوەیکە بەرێوەبەری چوارەمین کۆنفەرانسی لاوانی چوارپارچەی کوردستانین، ماوەێکە کار لەسەر رێکخستن و راپەراندنی کاروباری ئەو کۆنفەرانسە دەکەین و گرنگترین کارمان وەک هەموو رێکخراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە بتوانین بە باشی ئەو کۆنفەرانسە بەرێوە ببەین و لەو پێاوەدا سەرقاڵی کۆبوونەوە و پەیوەندی لەگڵ باقی رێکخراوەکانیتری هەر چوار پارچەی کوردستانین.

297745_205114466221761_227698850_n


10 ساڵ و 8 مانگ و 15 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

وتووێژ لەگەل بەرێز فواد جەعفەری بەرپرسی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

وتووێژ لەگەل بەرێز فواد جەعفەری بەرپرسی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر