ئاماری لەسێدارەدرانی ژنان لەساڵی ٩٢
لەساڵی رابردوودا، حوکمی سێدارەی ٢٥ ژن لەزیندانەکانی رژێمی ئاخوندی ئێران جێبەجێکراوە کە ٧ حاڵەتیان لەزیندانەکانی ورمێو کرماشان بەڕێوەچووە.
به پێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لەساڵی ١٣٩٢دا، ٢٥ ژن لەگرتووخانەکانی ئێران ئێعدام کراون و سەرجەمیان بە هۆی "ئەنجامدانی تاوانی کۆمەڵایەتی" بەتایبەت بازرگانی بەمادەهۆشبەرەکان لەسێدارە دراون. زۆرترین ئاماری لەسێدارە دانی ژنان لەزیندانی ناوەندی ورمێبە ٦ حاڵەت و زیندانی ناوەندی زاهیدان بە ٥ حاڵەت، بووە. بەپێی ئامارهکان، ٧٢%ی لەسێدارەدانی ژنان بە تاوانی بازرگانی بەمادەهۆشبەرەکان ئەنجام دراوە و هەروەها ١٦% حاڵەتیشیان کوشتنی بەئەنقەست و سێحاڵەتیش ناڕوون بووە. جێگهی باسه که لەحاڵی حازردا زیاتر لە١٠ ژن لەزیندانەکانی قرچەکی وەرامین چاوەڕوانی بەڕێوەچوونی حوکمی لەسێدارەدانیانن، کە سەحەر مەهابادی تەمەن ٢٧ ساڵ و ریحانە جەباری بۆ وێنە لەو کەسانەن.