دروشمی رووخاندنی ده‌سه‌ڵات له ناو بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران یه‌ک له‌و بابه‌ته هه‌ستیار و گرینگانه‌یه که داکۆکیکار و نه‌یاری خۆی هه‌بووه و هه‌نووکه‌ش بابه‌تێکی جێگه‌ی تێڕامان و باس و دیالۆگی ره‌وته سیاسیه جیاوازه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگای کوردستانه. له‌ناو ئه‌و ره‌وته سیاسیانه سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران یه‌کێکه له‌و هێزانه‌یه که باوه‌ری به دروشمی رووخان هه‌یه و له‌پێناو به کرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌و دروشمه....
له واقیعی کۆمه‌ڵگا تێکۆشاوه و تێده‌کۆشێ. به‌لام بۆ چی دروشمی رووخان?
ئه‌و فاکته‌رانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه به‌ره‌و ئه‌و دروشمه و کار له پێناوی دا راده‌کێشێ چین? به چ مکانیزم و ئامرازێک به پراکتیک ده‌کرێ? هه‌روه‌ها ئاکامه‌کانی ئه‌و دروشمه چین و چی ده‌بن? ئه‌و پرسیارانه پێویسته له لایه‌ن داکۆکیکارانی ئه‌و گووتاره وه‌لامی پێ بدرێته‌وه.
روون و ئاشکرایه دروشم و ویست و داواکارییه‌کانی ئۆپۆزسیۆن له لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه دیاری ده‌کرێ و به‌جۆرێک موعاده‌له‌یێکی داسه‌پێنه‌رانه به‌سه‌ر ئه‌و ره‌وته حاکمه. وه‌ک چۆن رژیمی ئاخوندی به به‌کاربردنی زه‌بر و زه‌نگ له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر ده‌سه‌لاتی و ره‌دکردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره بانگه‌شه‌یێکی ئاشتیخوازانه و دیاڵوگ بژارده‌یێکی دیکه‌ی بێجگه له دیفاعی شۆڕشگێرانه و ده‌ست بردن بۆ چه‌ک له‌به‌رده‌م هێزه ئازادیخوازه‌کان نه‌هێشته‌وه هه‌رواش رۆژ له‌دوای رۆژ و قۆناغ به قۆناغ بژارده‌یێکی دیکه‌ی بێجگه له رووخانی ده‌سه‌لات له‌هه‌مبه‌ر هێزه ئازادیخوازه‌کان نه‌هێشته‌وه. رژیمی ئێران هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌کانی به‌ده‌سه‌لات گه‌یشتنی رایگه‌یاند که رێگه به هیچ جۆره بیرێکی جیاواز نادا و ده‌سه‌لاته‌که‌ی له‌سه‌ر بناغه‌ی سیسته‌مێکی دیکتاتۆری بونیاد ده‌نێ باوه‌ری به زمانی دیالۆگ و ئاشتی نییه و به نیازیش نییه مافه‌کانی کورد و باقی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران له رێگه‌ی ووتووێژ و پێکهاتن بدات. به واتایێکی دیکه ده‌سه‌لاتی ئاخوندی پاڵنه‌ری به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشمی رووخانی ده‌سه‌لات له لایه‌ن هێزه دژبه‌ره‌کانی بوو.
ئه‌و ره‌وته درێژه‌ی خایاند و له‌ماوه‌ی ئه‌و ٣٥ ساڵه‌ی ئاخوندان له‌سه‌ر کارن به به‌رده‌وامی زه‌روره‌تی ئه‌و دروشمه بیر هێزه ئازادیخوازه‌کان هێندراوه‌ته‌وه و پێداگریی له‌سه‌ر ره‌دکردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره هه‌نگاوێکی ئاشتیخوازانه و دیاڵۆگ کراوه. له‌بنه‌ڕه‌تدا به له‌به‌رچاو گرتنی سیسته‌م و یاسای به‌رێوه‌به‌ری و قانونی ئه‌ساسی وڵاتی ئێران هیچ زه‌رفیه‌تێک بۆ قبووڵی دژبه‌ر و جیابیر نامێنێته‌وه و به گرتنه به‌ری ره‌وتێکی پێچه‌وانه پایه‌کانی سیسته‌می ئاخوندی لاواز و به‌ره‌و نه‌ما ده‌چێ.
پێش هه‌موو راستیه‌ک سه‌رده‌می ئێستا سه‌رده‌مێکی ناته‌با له‌گه‌ڵ بناغه فکریی و سیاسیه‌کانی ئاخوندانی ئێرانه و ئه‌و نه‌وعه به‌رێوه‌به‌ریی و به‌رنامه کارییه ساڵیانێکی زۆره جێ پێی لێژ کراوه و کاتی به‌سه‌ر چووه و گرینگ‌ترین له‌مپه‌ریش له‌به‌رده‌م کرانه‌وه‌ی ده‌سه‌لات به‌رووی نه‌یاران و جیابیرانی ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یه. له‌سه‌رده‌می دیموکراسی و رێکه‌وتن و پێکه‌وه‌ژیانی لایه‌نه ناکۆکه‌کان سروشتیه نیزامێک به فکریی فاشیسمی مه‌زهه‌بی که بازنه‌ی له‌خۆگرتنی یه‌کجار به‌رته‌سکه ئه‌وتوانا و زه‌رفیه‌ته‌ی بۆ قبووڵی ئه‌و گۆڕانکارییانه نابێ. به مانایێکی تر مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لات به واتای نه‌مانی ئه‌وانی تر و مانی ئه‌وانی تریش به‌رانبه‌ره به نه‌مانی ده‌سه‌لات و هیچ ئه‌گه‌رێکیش بۆ مانه‌وه‌ی هه‌ر دووک لا له یه‌ک کاتدا بوونی نییه.
به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌و راستیه‌ش ده‌سه‌لات تا هه‌نووکه‌ش به‌ره‌سمی دانی به‌و حه‌قیقه‌ته نه‌ناوه و ته‌نانه‌ت بۆ به‌لارێدابردنی بیرورای گشتی ده‌ره‌وه و وناوخۆ خۆی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و راستیه نیشان داوه و وای ده‌رخستووه زه‌رفیه‌تی کرانه‌وه و ریفۆرمی تێدا هه‌یه و له‌سه‌رده‌می بوون به سه‌رۆک کۆماریی خاته‌می ئه‌و سیاسه‌ته چه‌واشه‌یه سه‌ره‌تایێکی نوێی به خۆوه بینی و ئه‌و ره‌وته چه‌واشه‌یه تا هه‌نووکه‌ش به‌رده‌وامه و خه‌ڵکانێک له خولیای ریفۆرم و چاکسازیی ئه‌و نیزامه به‌سه‌ر ده‌به‌ن و هێرشیش ده‌که‌نه سه‌ر دروشمی نه‌مان و به زیانباری ده‌زانن.
چاره‌نووسی ده‌وڵه‌تی خاته‌می بۆ که‌س شاراوه نییه، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی ٨٨ و زیندانی کردنی موسه‌وی وکه‌رووبی و کار و کرده‌وه‌ی تا ئێستای حه‌سه‌ن روحانیش باشترین به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌و راستیه‌ی که ئه‌و نیزامه به هیچ شێوه‌یێک ئاڵوگۆری به لایه‌نی ئه‌رینی به سه‌ر دا نایه و باوه‌ری کرانه‌وه‌ی نیزامی ئاخوندی وه‌همێکی کوشنده‌یه و به‌س. زۆر له‌سه‌ر خاته‌می و هه‌ڵبژاردنه‌کانی ٨٨ ووتراوه به‌لام ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له به‌ڵین و کار و کرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌نی روحانی بده‌ینه‌وه وه‌ک سێهه‌م بژارده بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی گووتاری ئیسلاحات و ریفۆرم ره‌نگه زیاتر پووچ بوونی ئه‌و گووتاره‌مان بۆ ده‌ربکه‌وێ. حه‌سه‌نی رۆحانی که به دروشمی زریقه و بریقه‌دار و کرانه‌وه‌ی ناوخۆیی توانی به‌سه‌ر فکر و بریاری کۆمه‌ڵه خه‌ڵکانێک زاڵ بێ ده‌رئه‌نجامی زیاتر له ٧ مانگ مانه‌وه و کار له ده‌فته‌ری سه‌رۆک کۆماریی تۆمار کردنی نزیک به ٨٠ ٠ ئیعدام و له‌وان چه‌ندین ئیعدامی سیاسی بوو، که‌م کردنه‌وه‌ی بووجه‌ی پارێزگا و ناوچه هه‌ژاره‌کان به پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنی زیاد کردنیان بوو، دانانی که‌سانی غه‌یره بوومی له هه‌ر چوار پارێزگای کوردستان به پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنی دانانی که‌سانی بوومی بوو له‌وه‌ش ناخۆشتر ووته‌کانی وه‌زیری ناوخۆ بوو که ووتی که‌سی شیاومان له که‌سانی بوومی بۆ ئه‌و پۆستانه نه‌دۆزییه‌وه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ره‌وشی ئه‌منیه‌تی و سه‌رکووت و به‌رگرتن له هه‌ر جم و جووڵێک وه‌ک خۆیه‌تی و ته‌نانه‌ت له هێندێک شوێن خه‌راپتریش بووه و هه‌موو ئه‌و راستیانه له‌ماوه‌ی هاتنه‌سه‌رکاری رۆحانی ده‌رکه‌وتن.
هه‌تا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به بوونی وه‌لی فه‌قیه و یاسای بنه‌ڕه‌تی رژیم له‌سه‌ر کار بمێنێ نه‌ک ته‌نیا ره‌وته سیاسیه‌کان ناتوانن به ئامانج بگه‌ن به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت چالاکوانێکی مه‌ده‌نی که له بواری ژینگه‌پارێزی دا تێده‌کۆشی له‌گه‌ڵ به‌ربه‌ستی یه‌کجار گه‌وره به‌روڕوو ده‌بێ. ئه‌و ره‌وشه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ که له‌سه‌رکار لابردنی ئه‌و ده‌سه‌لات و سیسته‌مه له‌سه‌روی به‌رنامه و کاریی هه‌موو تاکێکی ئازادیخوازه‌وه‌یه و ماف و به‌رژوه‌ندییه‌کانی هه‌مو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا بێجگه له چه‌ند که‌سێکی ناو بازنه‌ی ده‌سه‌لات له‌مه‌ترسی فه‌وتان و پێشێلکردن دایه. که‌واته پێویسته چ بکرێ ئایا نابێ باوه‌ر به رووخان و کار له‌و پێناوه‌دا ببێته به‌رنامه‌ی هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا ? یه‌کێک له ده‌رکه‌وته خه‌راپه‌کانی باوه‌ر به گۆڕانی ده‌سه‌لات ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک له چاوه‌روانی دا ده‌هێڵێته‌وه و وزه و هێزیان له رێگه‌یێکی لاڕێ به فیرۆ ده‌دا و زۆر جار ده‌بنه قوربانی سناریۆ و کایه‌کانی ده‌سه‌لات. سروشتیه که ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لات هیچ ده‌رووێکی کرانه‌وه و به ره‌سمی ناسینی مافه‌کانتی تێدا نه‌بێ پێویسته کار بۆ نه‌مانی ئه‌و ده‌سه‌لاته بکه‌یت. رژیمی دژه مرۆڤی ئاخوندی یه‌کێک له مێتۆده‌کانی بۆ نه‌هێشتنی روحی خۆراگری و به‌رخودان ئه‌وه‌یه که ئه‌و باوه‌ره‌٠ له‌ناو کۆمه‌ڵگا بچێنێ که ده‌سه‌لات نارووخێ و پێویسته به هه‌موو که‌م و کوورییه‌کانیه‌وه خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ره‌وشی داسه‌پاو حاکم بێ و هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌شدا بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی به‌رفراوان بوونی رایلکه سیخۆرییه‌کان و ژماره‌ی که‌سانی به‌سیجی و سه‌روه ده‌وڵه‌ت وه‌ک ئامرازێکی تۆقێنه‌ر له‌به‌رده‌م نه‌جولانی تاکه‌کان په‌ره‌ی پێ ده‌درێ. رژیم هه‌موو هه‌وڵێکی ئه‌وه‌یه که وزه و پوتانسیله‌کان بۆ ئازادی و دیموکراسی له‌ده‌وری بازنه ده‌سکرده‌کانی خۆی هه‌ڵسوورێنێ و له‌ڕێگه‌ی سیناریۆکانی خۆیه‌وه یارییان پێ بکه و دواجار کۆنترۆڵی ئیراده‌ی گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی کۆمه‌ڵگا بکات.
پێویسته وه‌لامی ئه‌و پرسیارش بدرێته‌وه که‌رووخان به چ مکانیزم و ئامراز و به‌رنامه‌یێک وه‌دی دێ. به داخه‌وه له‌باسی چۆنیه‌تی رووخان که‌سانێک راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ قاڵبێکی کۆمیدی پێ ده‌به‌خشن به‌و باسه و سه‌ره‌نجه‌کان له ئالیه‌ت و مکانیزم و فاکته‌ره واقعیه‌کان به لاڕێ داده‌بن. که ده‌وترێ رووخان نه‌ک به‌و مانایه بێ که چه‌ند هێزێکی چه‌کداری بکه‌ونه ناو شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سیسته‌م و له رێگه‌ی خه‌باتی چه‌کدارییه‌وه بڕوخێندرێ، نا نه‌خیر ئه‌وه راستیه‌که که له ئێستادا رژیمی ئێران به هێزه چه‌کداره دژبه‌ره‌کانی ناڕووخێ. رووخان ده‌بێ وه‌ک هێڵێکی فکریی و گووتارێکی سیاسی لێ برواندرێ که گرینگ‌ترین فاکته‌ر و کارئاکتێریش بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی پرۆسه‌که‌ی جه‌ماوه‌ر و کۆمه‌لانی خه‌ڵکه و دواجار حیزب و رێکخراوه‌کانیش ته‌نیا وه‌ک به‌شێک له خه‌ڵک ده‌توانن ده‌ور و کاریگه‌رییان هه‌بێ. که باس له به‌رنامه‌ی روخان ده‌کرێ به‌واتای ئه‌وه دێ که جه‌ماوه‌ر بۆ شۆڕشێکی جه‌ماوه‌ریی که ئامانجه‌که‌ی تێکدانی کۆشکی ده‌سه‌ڵاته ئاماده بکرێ و کۆتایی به خولانه‌وه له بازنه‌ی سناریۆکانی حاکمیه‌ت بێ. گرینگ ئه‌وه نییه له چ رێگه و به کام مێتۆد خه‌بات ده‌برێته پێش و مه‌رجیش نییه ته‌نیا له‌رێگه‌ی توندوتیژی ئه‌و ئامانجه وه‌دی بێ، به‌ڵکو گرینگ ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک باوه‌ر به‌وه بێنن که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته قابیلی گۆڕان نییه و شتێک به ناوی ریفۆرم و چاکسازی بوونی نییه له ناو حاکمیه‌ت دا و دواجار هه‌موو گه‌لانی ئێران له پێناو یه‌ک ئامانج ئه‌ویش رووخانی ده‌سه‌ڵات له رێگه‌ی جۆراوجۆر تێ‌بکۆشن.
راپه‌رینه‌کانی چه‌ند ساڵی رابردوو که به به‌هاری عه‌ره‌بی ناو زه‌د کرا باشترین نمونه‌ن بۆ به عه‌مه‌لی بوونی گووتاری رووخانی ده‌سه‌لاتدارییه‌کان له رێگه‌ی خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ره‌وه.
له کۆتایی دا پێویست به وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه که خۆ فریودان به سناریۆی ریفۆرم و کرانه‌وه له‌ناو سیستمی کۆماریی ئیسلامی ئێران به پێی هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌سه‌روه ئاماه‌ژه‌یان پێکرا ته‌نیا رێگه بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌ده نێوه‌راستیه خۆش ده‌کات و هێز و پوتانسیله‌کان بۆ وه‌دی هێنانی گۆڕانکاریی واقیعی به فیرۆ ده‌دا و پێویسته سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کان له‌سه‌ر هێڵی رووخان به‌ره‌وپێشه‌وه هه‌نگاو بنین و له پێناو وه‌دیهێنانی سه‌رده‌مێکی تر و ره‌وشێکی شیاوتر تێ‌بکۆشین.