lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە بەهۆی ئاسەواری پاڕازیت، لە یەک رۆژدا نزیک به ١٥ منداڵی نوقسان لە دایک بوونە.

لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە بەهۆی ئاسەواری پاڕازیت، لە یەک رۆژدا نزیک به ١٥ منداڵی نوقسان لە دایک بوونە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە نەخۆشخانەی بێعسەتی شاری سنە لە یەک رۆژدا زیاتر لە ١٥ منداڵ لە دایک بوونە، کە تەنیا ٣ منداڵیان کە خەڵکی گوندەکانی ناوچەی دیواندەرە بوونە، بە ساخی لە دایک بوونە.






 زۆربوونی ژمارەی منداڵانی نوقسان بە ئەندازەیەک بووە، کە پزیشکانی نەخۆشخانەی بێعسەتی تووشی شۆک کردووە و زۆربەیان بۆ ئەو منداڵانە گریاون.

هەروەها زۆربەی ئەو منداڵانە، کەلە کۆتایی مانگی رەشەمەی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی‌دا لە نەخۆشخانەی بێعسەتی شاری سنە لە دایکبوون، خەڵکی ناوچەی دیواندەرە بوونە.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی ئاستەنگ دروست کردن بۆ وەشانی کەناڵە ئاسمانییەکانی دەرەوەی وڵات و تەلەفزیۆنی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، لە تێکڕای شاری ناوچە کوردنشینەکان دەزگای ناردنی شەپۆلی پاڕازیتیان داناوە.

هەرچەند هەتا ئێستا وەزارەتی بێهداشتی سەبارەت بە کاریگەریی شەپۆلی پاڕازیت لەسەر تەندروستیی ئینسان هیچ راپۆرتێکی بڵاو نەکردۆتەوە، بەڵام پسپۆڕانی پزیشکی سەبارەت بە ئاسەواری شەپۆلەکانی پاڕازیت هۆشدارییان داوە. 

پسپۆرانی پزیشکی رایانگەیاندووە، شەپۆلی پاڕازیت راستەخۆ کاریگەریی لەسەر خانە جنسییەکانی پیاوان دەبێت و لە ئەنجامدا نوقسانیی خانە جنسییەکانی پیاوانی لێ دەکەوێتەوە.

هەروەها لەلایەکی دیکەوە ئەو شەپۆلانە هاووڵاتییان تووشی بێ تاقەتی، تووڕەیی، خەمۆکی، سەر ئێشە و سەرە گێژە دەکەن و کاریگەری لەسەر خانەکانی DNA ئینسان دادەنێن و لە رەوتی پەرەسەندنی خانەکانی لەشدا کێشە ردوست دەکات و لە نەسلەکانی دیکەدا ئاسەواری نەرێنی دادەنێت.

ناردنی پاڕازیت لە وڵاتی ئێران گەیشتۆتە ئاستێک کە ئەم کێشەیە گەیشتە مەجلیس و زۆربەی نوێنەرە بناژۆخوازەکان کاریگەریی پاڕازیت رەت دەکەنەوە، بەڵام لەو پەیوەندییەدا نوێنەری خەڵکی پیرانشار و سەردەشت رایگەیاندووە، ئەم پارازتانە کاریگەریی لەسەر تێکڕای خەڵک هەیە و ئەو کاریگەرییانەش نکۆڵییان لێ ناکرێت

رەسووڵ خزری نوێنەری خەڵکی پیرانشار و سەردەشت رایگەیاندبوو، هەتا ئێستا هیچ وڵاتێک بەهۆی شەپۆلی پاڕازیت لە مەترسی‌دا نەبووە، کە بۆ سەلماندنی زیانەکانی پاڕازیت بەڵگە بخەنەڕوو.

شەپۆلی پاڕازیت جگە لەوەی کۆرپەڵەی ناو سکی دایک تووشی نوقسانی دەکات، کۆمەڵێک ئاسەواری دیکەی وەک "شێرپەنجە بە جۆرەکانی مەمک، خوێن، مێشک، جەڵتەی دڵ و مێشک، نەبیستنی گوێچکە"ی بەدواوە دەبێت.
19133












10 ساڵ و 3 مانگ و 25 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە بەهۆی ئاسەواری پاڕازیت، لە یەک رۆژدا نزیک به ١٥ منداڵی نوقسان لە دایک بوونە.

لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە بەهۆی ئاسەواری پاڕازیت، لە یەک رۆژدا نزیک به ١٥ منداڵی نوقسان لە دایک بوونە.


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر