کچە خوێندکارێکی بۆکانی بە ٢ ساڵ زیندانیی تەعلیقی مەحکووم کرا
لە درێژەی رەوتی دەستبەسەر کردن و فشار بۆ سەر چالاکانی خوێندکاریی کورد، کچە خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان و خوێندکاری زانکۆی پەیامنووری ئەو شارە، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەهابادەوە بە زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› ئەفسانە بایزیدی تەمەن ٢٨ ساڵ، کچی ئەبووبەکر و خوێندکاری زانکۆی پەیامنووری شاری بۆکان، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی رژێمی ئاخوندی ئێران حوکمی ٢ ساڵ زیندانیی تەعلیقی بۆ بڕایەوە. ئەو کچە خوێندکارە کوردە، رێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٢ هاوڕێ لەگەڵ براکەی بەناوی شاهۆ بایزیدی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە ماڵی خۆیاندا دەستبەسەر و پاش ٢٣ رۆژ راگیران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان، بە دانانی ١٠ ٠ ملیۆن تمەن بارمتە ئازاد کرا.