lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

دۆزرانه‌وه‌ی دوو په‌یکه‌ره‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌قز

دۆزرانه‌وه‌ی دوو په‌یکه‌ره‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌قز

له‌ ناوچه‌ی سه‌قز په‌یکه‌ره‌ی مێژوویی ژن و مێردێک له‌ قه‌دی شاخی بالوقایه‌ دۆزرایه‌وه‌، که‌ به‌ وته‌ی یه‌کێک له‌ مێژوونووسانی شاره‌که‌، ده‌کرێ وه‌رچه‌رخان له‌ مێژووی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا دروست بکات.

 به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپاØ› عومه‌ر فارووقی مێژوونووسی خه‌ڵکی شاری سه‌قز که‌ رۆژی هه‌ینی هاوڕێ له‌گه‌ڵ تیمێکی دیکیۆمێنت سازی له‌سه‌ر مێژووی شاری سه‌قز چووبوونه‌ داوێنی کێوی "بالوقایه" هه‌ڵکه‌وتوو له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌قزـ بۆکان و له نزیک گوندی "ئه‌حمه‌دئاوا"ی سه‌را، په‌یکه‌ره‌ی مێژوویی ژن و مێردێکیان له‌ داوێنی ئه‌و چیایه‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌. ئه‌و نووسه‌ره‌ کورده‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: ئه‌و دوو په‌یکه‌ره‌یه‌وه‌ بۆ پێش سه‌رده‌می ده‌سته‌ڵاتداریه‌تیی مادده‌کان و زیاتر له‌ ٣ هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌‌ڕێنێته‌وه‌، که‌ به‌هۆی که‌مته‌رخه‌میی لێکۆڵه‌ران و مێژوونووسانه‌وه‌ به‌ شاراوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌. ئه‌و کارمه‌نده‌ له‌سه‌ر کار لابردراوه‌ی ئیداره‌ی میرات فه‌رهه‌نگی گوتی هه‌تا ئێستا به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ کێشه‌مان له‌سه‌ر ناوی سه‌قز هه‌بوو، به‌ڵام به‌ دۆزرانه‌وه‌ی ئه‌م دوو په‌یکه‌ره‌یه‌ ده‌توانین به‌ شێوه‌ی به‌ڵگه‌مه‌ند بیسه‌لمێنین که‌ ناوی سه‌قز له‌ سکاکانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌. عومه‌ر فارووقی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌یکه‌رانه‌دا گۆڕستانێکی سه‌کاییه‌کان هه‌یه‌، که‌ ئه‌و دوو په‌یکه‌ره‌ وه‌کوو خاوه‌نی گۆڕستانه‌که‌ سه‌یری ناو گۆڕستانی سه‌کایییه‌کان ده‌که‌ن، که‌ پێده‌چێت ئه‌م دوو په‌یکه‌ره‌ وێنه‌ی یه‌کێک له‌ پاتشای سه‌کاییه‌کان و هاوسه‌ره‌که‌ی بێت.500x325x19203.jpg.pagespeed.ic.ESki5wBxs1

10 ساڵ و 7 مانگ و 14 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دۆزرانه‌وه‌ی دوو په‌یکه‌ره‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌قز

دۆزرانه‌وه‌ی دوو په‌یکه‌ره‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌قز


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر