خۆکوژی دوو لاوی کورد له شاره‌کانی سه‌قز و مه‌ریوان
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، کچێک لەشاری سقز بە چەکی راو کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوه. به پێی ئه‌م راپۆرته، رۆژی یەکشەممە ١٧ی خاکەلێوە کچێک بەناوی "کەژاڵ قادری" خەڵکی شاری سەقز بە چەکی "تاپڕ" کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە. هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوژیی ناوبراو‌و روون نەبۆتەوە و تەرمهکهیشی لە پزیشکی دادوەریی ئەو شارە لەژێر پشکنین دایە و رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە. هه‌روه‌ها له شاری مه‌ریوان لاوێک به ناوی عەبدوڵڵا واحیدی، تەمەن ٢٠ ساڵ و کوڕی عەلی، لە قەبری دەروێش لە نزیک گۆلی زرێبار خۆی هەڵواسیوه و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. جێگه‌ی باسه که ئەو لاوە کوردەی خەڵکی "دانیکەش"ی سەربە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی گەڕەکی "مەردۆخ"ی شاری مەریوان بووە، رۆژی ١٤ی خاکەلێوە خۆی کوشتووە و تەرمەکەی پاش دوو رۆژ دۆزراوەتەوە.